توركیا بەفەرمی داوای لێبوردنی لە كوردستان كرد
خواكوڕك
لە راگەیاندراوێكی وەزیری ناوەخۆی كوردستاندا هاتووە، توركیا لەرێگای كونسوڵی گشتی لەهەرێمی كوردستاندا ئەمرۆ چوارشەممە،به‌ناوی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی دڵگرانی خۆی به بۆردمانه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌می چیای شه‌نگال پێشان دا، كه بووه هۆی شه‌هیدبوونی پێنج پێشمه‌رگه و برینداربوونی نۆ پێشمه‌رگه‌ی تر”.
كۆنسوڵی گشتی توركیا سەردانی وەزیرانی ناوخۆی و وەزیرای پێشمەرگە بەوەكاڵەت كردووە، كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرانی پێشمەرگە و ناوەخۆ ئەنجامداوە، وەك لە راگەیاندراوەكەی نووسینەگەی وەزیردا هاتووە، كونسوڵی گشتی توركیا له هه‌رێمی كوردستان “مه‌همه‌ت عاكیف ئینام” و شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی وه‌زیری كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و له دیداره‌كه كونسوڵی گشتی توركیا به‌ناوی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی دڵگرانی خۆی به بۆردمانه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌می چیای شه‌نگال پێشان دا، كه بووه هۆی شه‌هیدبوونی پێنج پێشمه‌رگه و برینداربوونی نۆ پێشمه‌رگه‌ی تر.
هەر لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، كونسوڵی گشتی توركیا گوتوویەتی، بۆردمانه‌كه به هه‌ڵه ڕووی داوه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كان ده‌كه‌م و حكوومه‌تی توركیاش ئاماده‌یه چاره‌سه‌ری پێویستی برینداره‌كانی ئه‌و بۆردمانه بكات، كه له ڕیزی پێشمه‌رگه كه‌وتوونه‌ته‌وه و دووپاتیشی كرده‌وه، كه ئه‌م هه‌ڵه‌یه دووباره نابێته‌وه.
لەراگەیاندراوەكەشدا هاتووە، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به وه‌كاله‌ت له‌میانه‌ی دیداره‌كه، سوپاسی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی توركیای كرد و گوتی، پێشمه‌رگه هێزێكی یاساییه و دژ به تیرۆریستانی داعش سه‌دان شه‌هیدی داوه و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان له ڕیزی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش بووه و جه‌ختی كرده‌وه، كه ئه‌م جۆره ڕووداوه نه‌خوازراوانه دووباره نه‌بنه‌وه”.