ماڵپەرێكی عەرەبی هۆكاری دۆخی ناهەمواری سلێمانی ئاشكرا دەكات و دەلێت شتی سەرسورهێنەر روویداوە

خواكوڕك 

ماڵپەری” العربی الجدید” لە راپۆرتێكی دا باس لە هەماهەنگی نێوان مالیكی و یەكێتی دەكات و دەلێت لەبەرامبەر پشگیری كردنی مالیكی لەلایان یەكێتی نیشتمانی كوردستان، حكومەتی عێراق لە ساڵی 2008 بودجەی تایبەتی بۆ دامەزراندنی پاڵاوتگەی نەوتی بازیان لە سلێمانی دابینكردووە، كە رۆژانە 20 هەزار بەرمیل نەوتی لە قۆناغی یەكەمدا بەرهەم دەهێنا،  دوای دامەزراندنی رادەستی كۆمپانیای نۆكان كرا كە سەر بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە”.

العربی الجدید پشت بە چەند لێدوانێكی هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەبەستێت  كە برای هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدە و كێشەی لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتی هەیە، لەزاری هەڵۆدا ئەوەی ئاشكرا كردووە:حكومەتی ناوەندی عێراق پاڵاوتگەكانی سلێمانی داوەتە یەكێتی كە ئەمەش گەورەترین گەندەڵییە”.

هەر لە راپۆرتەكەی ماڵپەرە عەرەبیەكەدا هاتووە،  لە ماوەی ساڵانی 2006-2010 كاتێك نوری مالیكی سەركۆەزیرانی عێراق بووە، پەیوەندییەكی پتەو لە نێوان یەكێتی و ئیئتلافی دەوڵەتی یاسادا بوونی هەبووە، لە بەرانبەر ئەو پاڵاواتگە نەوتانەدا یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەرلەمانی عێراقدا پشتگیری مالیكی و دەوڵەتی یاسای كردووە.

هەروەها مالپەرەكە ئاماژەی بەوەشداوە، دوای ئەوەی ئەم پرۆژەیەی نەوتی بازیان ملیۆنان دۆلاری تێچوو، دواتر بە كۆمپانیایەكی حزبی كە كۆمپانیای (نۆكان)ـە فرۆشرایەوە، ئەمەش هەمووی لەسەر حسابی هاوڵاتیانی سنووری یەكێتی بووە، چی دەوڵەتێك هەیە لە جیهاندا هەستێت بە فرۆشتنەوەی  موڵك و ماڵی دەوڵەت بە حزبێك؟

 

Back to top button