بەغدا پەكەكە ئاگادار كردەوە، بەڵام پێشمەرگە بەر بۆردوومانی شنگال كەوت

خواكوڕك

بەگوێرەی زانیاریە سەرەتایەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە پێش هێرشەكەی توركیا بۆ سەر شنگال، هێزەكانی پەكەكە بنكە و بارەگاكانی خۆیان چۆڵكرد، سەركردەیەكی پەكەكەش دەلێت پێشوەخت ئێمە ئاگادار بووین توركیا بە فرۆكە هێرش دەكاتە سەر چیای شنگال”.

هاوسەرۆكی باڵی پەكەكە لە شنگال دەلێت ئەوان پێش هێرشی توركیا بۆ سەر چیای شنگال ئاگادار بوون، بارەگاكانی خۆیان چۆڵكردبوو، دەلێت “پێشوه‌خت ئاگه‌دار بووین بۆردمان ده‌كرێین بۆیه‌ باره‌گه‌كانمان له‌سه‌ر چیای شنگال چۆڵ كرد و به‌وه‌یش كه‌مترین زیانمان هه‌بوو، ته‌نیا یه‌ك كه‌سمان كوژرا و و تەنها زیانی مادیمان پێگەیشتووە”.

هاوسەرۆكی باڵی پەكەكە دەشلێت بەهیچ شێوەیەك ئامادە نیم زانیاری لەسەر پێدانی زانیاری بە ئەگەر هێرشی فرۆكەی توركیا بۆ سەر چیای شنگال ئاشكرا بكەم، دەلێت بەڵام ئێمە ئاگادار بووین  بۆیە زیانەكانمان تەنها مادین و چوار بارەگامان كراوەتە ئامانج، دەلێت زیانی گیانیمان نیە”.

پێشتر كه‌ناڵی جه‌زیره‌ بڵاوی كردەوە، ، كه‌ چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌ ئێسته‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوشئۆغلۆ به‌ چڕی له‌ پێوه‌ندیدا بووه‌ له‌گه‌ڵ ڕووسیا و عێراق، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوولا گفتوگۆی كردووه‌ و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و دوو وڵاته‌ی وه‌رگرتووه‌ له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و بۆردمانانه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیاوه‌”.

بەگوێرەی زانیاری و سەرچاوەی میدیاكان پاش ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هاوئاهه‌نگی ته‌واویان كردووه‌ و هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی بۆردمانه‌كه‌، كه‌سانی سه‌ربه‌ نووری مالیكی و ئێران له‌ناو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق زانیارییه‌كانیان دزه‌ پێ كردووه‌ و به‌ په‌له‌ پێوه‌ندیان به‌ په‌كه‌كه‌ كردووه‌ و پێیان ڕاگه‌یاندوون كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردمانیان ده‌كه‌ن، به‌و هۆیه‌وه‌ په‌كه‌كه‌ به‌ په‌له‌ ده‌ستی به‌ چۆڵكردنی باره‌گه‌كانی له‌ چیای شنگال كردووه‌. بێ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ ئاگادار بكاته‌وه‌ تا زیانی پێ نه‌گات.

عه‌قید هه‌كار نهێلی فه‌رمانده‌ له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان لەو بارەیەوە رایگەیاندووە،هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ نزیك ئه‌وان بوون و بۆردمان كران، سه‌یر و نامۆیه‌ په‌كه‌كه‌ پێشوه‌خت ئاگه‌دار بوون كه‌ توركیا بۆردمانی ناوچه‌كه‌ ده‌كات.نهێلی دووپاتی كرده‌وه‌ “ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق به‌ر له‌ بۆردمانه‌كه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ئاگه‌دار كرابێته‌وه‌، ئه‌وا بێگومان په‌كه‌كه‌ هاوپه‌یمانی ستراتیجی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و مالیكین، ئه‌گه‌ری زۆره‌ ئه‌وان ئاگه‌داریان كردبنه‌وه‌”.

Back to top button