پارتی و گۆڕان لەبەیاننامەیەكی هاوبەشدا: هۆكاری بۆردوومانەكەی توركیا لەئەنجامی سیاسەتی پەكەكەیە

خواكوڕك 

لە پارێزگای دهۆك 7 فراكسیۆن بەیاننامەیەكی هاوبەشیان بڵاو كردەوە كە تێیدا پارتی و گۆڕان بەشدارن، دەلێت هۆكاری بۆردوومانی توركیا لەئەنجامی سیاسەتی هەڵەی پەكەكەیە، دەلێت خۆسەپاندنی پەكەكە ئەو دۆخە دەخوڵقێنێت كە دەوڵەتانی ناوچەكە بۆردوومانی خاكی كوردستان بكەن”.

لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەكەی دەستی خواكوڕك كەوتووە، 7 فراكسیۆن لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك ئیدانەی بۆردوومانی فرۆكەكانی توركیا دەكەن بۆ سەر چیای شنگال و رایدەگەێنن، ئەو رووداوە و هەر رووداویكی دیكە لە سنووری هەرێمی كوردستان لە ئەنجامی هەبوونی نادروست و سیاسەتی خۆ سەپاندنی پارتی كرێكارانی كوردستانە و نیگەرانی خۆمان بەرامبەر ئەو هێرشانە دەردەبڕین و دەلێن “داخوازی لەو هێزە نایاساییانە لە هەرێمی كوردستان دەكەین بە زووترین كات باشووری كوردستان جێبهێڵن و داواش لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین داوا لە حكومەتی توركیا بكات ئەو هێرشانە بوەستێنی”.

شایانی باسە ئەو حەوت فراكسیۆنە پێكهاتوون لە ( پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان و لیستی رافیدەین وپێكهاتەی ئەرمەنی و جڤاكی كلدان و ئاشوور) لەدهۆكدا”.

بەیاننامەی هاوبەشی 7 فراكسۆنی پارێزگایی دهۆك

 

 

 

Back to top button