پەیوەندی تەلەفۆنی لەنێوان بارزانی و ئەردۆگان و بیناڵی یەلدرم ئەنجامدرا

خواكوڕك 

ماڵپەری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 25ـی 4ـی 2017 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بەڕێزان ڕەجەب تەییب ئەردۆگان سەرۆككۆمار و بینالی یڵدرم سەرۆكوەزیرانی توركیا لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دڵگرانیی خۆیان بە شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە و بریندار بوونی ھەشت پێشمەرگە بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند كە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆكەكانی توركیا بۆ چیای شنگال شەهید و بریندار بوون.

هەروەها ماڵپەری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەهەواڵەكەدا ئاماژەی بەوەشداوە، كە سەرۆكی كۆماری توركیا و سەرۆكوەزیرانی توركیا، سەرەخۆشیان لە سەرۆك بارزانی و كەسوكاری شەهیدانی ئەو ڕووداوە كرد و هیوای چاكبوونەوەی خێرایشیان بۆ برینداران خواست و ئەوەیشیان دووپات كردەوە كە ئەو ڕووداوە بە هیچ شێوەیەك عەمد نەبووە و لە ئەنجامی هەڵەی فڕۆكەكان بووە.

Back to top button