حكومەتی عێراق یەكێتی تاوانبار دەكات بە تۆمەتی دزین و بە قاچاخ بردنی نەوتی كەركووك و تكریت بە ھاوكاری ئێران
خواكوڕك
ڕۆژنامەی “العربی جدید “پالپشت بەو زانیاریانەی لە لایەن “ھەڵۆ ئیبراھیم ئەحمد”ی برای ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدی خێزانی جەلال تاڵەبانی دەستی كەوتتووە لە دوا ژمارەی رۆژنامەكە لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژە دەكات بە وردەكارییەكانی دزین و ھەناردەكردن و پاڵاوتنی نەوتی پارێزگاكانی كەركوك و تكریت لە لایەن سێ ھاوبەشەوە كە ئەوانیش سوپای پاسداران و حەشدی شعبی و باڵێكی ناو یەكتییە .
رۆژنامەكە پاڵپشت بەداتاو زانیارییەكانی “ھەڵو ئیبراھیم ئەحمەد”ی خەزووری تاڵەبانی دەڵێت حكومەتی عێراقی رەزامەندی داوە بە دروستكردنی پاڵاوگەی نەوت بۆ پارێزگای سلیمانی لە ساڵی ٢٠٠٨ بە توانای ٢٠ ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا لە قوناغی یەكەم، ھەموو ئەم پرۆژەیەش رادەستی كۆمپانیای نۆكان كراوە كە راستەوخۆ سەربە ئیدارەی گشتی داراییەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە .
“ھەڵو ئیبراھیم ئەحمەد “دەڵێت ھەموو ئەو بەھەدەربردنانەی سامانی خەڵكی كوردستان لە نێوان ساڵەكانی ٢٠٠٦-٢٠١٠ بووە كاتێك نووری مالكی سەرۆك وەزیران و پیاوی یەكەمی عێراق بووە بە ئاگاداری و چاودێری ئەو ھەموو پروسەكانی سەودا و سپی كردنەوەی نەوت ئەنجامدراوە و ھەر ئەمەش وای كردوە پەیوەندی مالكی و ئیدارەی سلێمانی و پاڵپشتی پەرلەمانتارانی یەكێتی لە بەغداد وا قووڵ و بەردەوام بێت , ئەمە لە كاتێكدایە كە پەیوەندییەكانی مالیكی و یەكیتی لە باشترین قوناغە و پێچەوانەی حكومەتی ھەرێم و پارتی دیموكراتی كوردستانە ،ئەم پاراڵێڵە سیاسیەش لە پەیوەندی ھاوكاتە لەگەڵ ئەو بڕیارەی كە مالیكی و بەشێك لە سەركردایەتی یەكێتی دژی خەرجنەكردنی مووچە و شایستەداراییەكانی خەڵكی كوردستان داویەتی تا ئەمرۆش بەردەوامە بووەتە ھۆی گرفت و قەیرانێكی ئابووری و كۆمەڵایەتی فرە رەھەند ..
ھەڵۆ ئیبراھیم ئەحمەد دەڵێت ئەو پڕۆژە ستراتیژییەی كە بۆ مەبەستی خزمەتكردنی ھاوڵاتیان و ژێرخانی ئابووری كوردستان دروستكرابوو و نرخەكەی ملیونەھا دۆلارە ئەمرۆ بووەتە موڵكی حیزب و بەم ھەنگاوەش بەشێك لەو پرۆژە ستراتیژییە بە بڕی ٣٠ ملیون دولار دەبێتە موڵكی كۆمپانیایەكی تر .
ھەڵو ئیبراھیم ئەحمەد ئەو زانیاریانەش پشتڕاست دەكاتەوە كە ئەو كۆمپانیا نەوتیەی یەكێتی كە “نۆكان” ە پلانی داناوبوو بۆ پەرەپێدانی پڕۆژە نەوتیەكانیان و مەبەستیان بووە قەرزێكی درێژخایەن وەرگرن بۆ فراوانكردنی پاڵاوگاكە وبێگەینە ئاستی ٧٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا ،بەڵام كۆمپانیاكەش دوای دەستكەوتنی بڕی ٢٠٠ ھەزار دولار قەرزی دەرەكی بۆ ئەو مەبەستە ھەڵساوە بە دزینی بڕە پارەكە بە ھۆی گەندەڵی و ململانیێ پشكەكان بڕە پارەكە دیار نەما پڕۆژەی فراوان كردنەكەش جێبەجێ نەكرا.
رۆژنامەكەش سەبارەت بە “ھەڵۆ ئبراھیم ئەحمد ” دەنووسێت ھەڵو دەمێكە كارەكتەرێكی یاخی و بێزاری سیاسەتەكانی تاڵەبانی و سەركردایەتییەكەیەتی خوشكەكانی تۆمەتباری گەندەڵی و بەھەدەردانی زەوی زاری كشتوكاڵی پارێزگای سلێمانین لە بەرژەوەندی خۆیان ، لە ھەلبژاردنەكانی ٢٠٠٩ خۆیی كاندید كرد بۆ سەرۆكی ھەرێم بەڵام خراپترین ئەنجامی بە دەست ھێنا .
ھەرچی سەربارەت بە یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە رۆژنامەكە دەنووسێت یەكێتی ساڵانێكە گیرودەی ململانی دەسەڵات و ھەژموون و پۆست و سەركردایەتیە لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوو چەندەھا باڵ و گروپی لێ جیا بووەتەوە ئەم قەیرانەش لە سیاستكردن و ھەماھەنگی ھەردوو بنەماڵەی تاڵەبانی و ئیبراھیم ئەحمد و جێگرانی سكتێری گشتیشی گرتووەتەوە لە دوای ساڵی ٢٠١٢ ەوە بە تەواوی پەڕەی سەندوە ململانیەكانیشیان لە كومپانیا و پرۆژە بازرگانیەكانیان ڕەنگی داوەتەوە تا وای لێھاتووە رۆڵی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد كە خاوەنداریتی راستەقینەی گروپی كۆمپانیاكانی “نوكان ” و ئیدارەی گشتی دارایێەكانی یەكێتی دەكات لە باڵەكەی ھەردوو جێگرانی سكرتێری یەكێتی بەھێزتر بێت و بتوانێت راستەوخو ھاوئاھەنگی و ھابەشێتی نوری مالیكی حەشدی شەعبی بكات لە زۆر پرۆژە ،بەبێ گەرانەوە بو سەركردایەتی و سیاسەتی پارتەكەی.
سەرچاوە
العربی جدید