توركیا : پۆزش بۆ حكومه‌تى هه‌رێم دێنیته‌وه‌و هۆزه‌ عه‌ره‌كانیش په‌كه‌كه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌زانن

خواكوڕك

هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ڕایده‌گه‌یه‌نن ” چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌ شنگال ، بوونه‌ته‌ مایه‌ى هه‌ڕه‌شه‌و ترس و تۆقاندن له‌سه‌ر هاوڵاتیان .

ئه‌مڕۆ چوار شه‌مه‌ 26ى 4ى 2017 ” شێخ سه‌باح ئه‌لعه‌بد ره‌بۆ ” به‌نوێنه‌رایه‌تى هۆزه‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ نوسینگه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ پارێزگاى دهۆك ڕایگه‌یاند ” بوونى په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌سه‌ر هاوڵاتیانى ناوچه‌كه‌و هۆكاره‌ سه‌ره‌كى نه‌گه‌رانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى شنگاله‌ ، شارى شنگال له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌پارێزرێت و هیچ پێویستى به‌ په‌كه‌كه‌ نییه‌ ، بوونى په‌كه‌كه‌ بووه‌ته‌هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا بۆردومانى ناوچه‌كه‌ بكات “.

“مه‌حما خه‌لیل ” قایمقامى شنگال لاى خۆیه‌وه‌ ِرایگه‌یاند ” به‌داخه‌وه‌ چه‌ند ساڵه‌ ئاگادارى هاوپه‌یمانان و ئه‌مریكا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ په‌كه‌كه‌ شنگال چۆڵ بكات ،به‌ڵام په‌كه‌كه‌ شنگالى چۆڵ نه‌كرد ، ئه‌وه‌ى لێكه‌وته‌وه‌ بینیمان ، ره‌نگه‌ مانه‌وه‌ى په‌كه‌كه‌ پاساو به‌ توركیا بدات بۆردومانه‌كان به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر شنگال ، ده‌بێت ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریكا ببینین و به‌ڕاشكاوانه‌ قسه‌ى خۆمان بكه‌ین و بێنه‌سه‌رخه‌ت و په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال وه‌ده‌رنێین “.

سه‌باره‌ت به‌ بۆمبارانكردنى شنگال و شه‌هید بوونى ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ له‌و هێرشه‌دا ” محه‌مه‌د عاكیف ئینام ” سه‌ركونسوڵى توركیا له‌ هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى “كه‌ریم شنگالى ” وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد و به‌ ناوى حكومه‌تى توركیاوه‌ دڵگرانى خۆیانى نیشاندا ، كه‌ به‌هه‌ڵه‌ ڕویداوه‌و سه‌ره‌خۆشى خۆشیان گه‌یانده‌ كه‌سوكارى شه‌هیده‌كان و ئاماده‌ى ولاته‌كه‌یشى نیشاندا بۆ هاوكارى و چاره‌سه‌ركردنى برینداره‌كان له‌ توركیا.

Back to top button