بۆ شەیدایانی پەكەكە
زکری موسا
كۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕژێمەكەی ئەسەد و حەشد و دارودەستەی مالكی پاڵپشتی هەرە گەورەی پەكەكەن. چەك و پارەیان بۆ دەنێرن، لەڕووی ئیعلامییەوە خزمەتی دەكەن. جگە لەوەیش توركە فاشیستەكان زۆرجار پەكەكە وەك ئامرازێك بۆ گرژتركردنی بارودۆخ و بەهێزكردنەوەی خۆیان بەكار دەهێنن.
بۆچی ئەو لایەنانە وا شەیدای پەكەكەن؟
چونكە پەكەكە ڕێكخراوێكی چەكداری ئایدیۆلۆژییە و سەرلێشێواوی بۆ گەنجانی كورد بەرهەم دەهێنێت. خاوەنی هیچ قەزییەكی ڕوون نین. بەدوای ئایین نین، گاڵتەیشیان بە نەتەوایەتی دێت، هیچیان بۆ دیموكراسیش لە هەگبەدا نییە. توندترین خوێندنەوەی چەپی ڕادیكالی چەكدارە كە ئەیەوێ لە كوردستان دژایەتیی سەربەخۆیی و دەوڵەت بكات، ئیشتراكیەت بنیات بنێت، كرێكار ڕزگار بكات و بە زۆری چەك چینایەتی نەهێڵێت و شیرازەی خێزانیش هەڵتەكێنێت و كۆتایی بە هەرچی حزبی كوردییە بهێنێت. سەیر بكەن لەڕووی ئایدیا و پڕاكتیكدا ڕووی ڕەمی پەكەكە تەنیا بۆ هەڵدڕینی ناوخۆی كوردە…
جا زۆر ئاساییە داگیركارە جۆراوجۆرەكانی كوردستان ئەوها شەیدای پەكەكە بن… پەكەكە خزمەتی خۆڕایی و كوێرانە پێشكەشی داگیركاران دەكات.