سلێمانى له‌شه‌قامى ئۆرزدى هاوڵاتییه‌ك ده‌ستڕیژى گولله ده‌كات
خواكوڕك
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 26ى 4ى 2017 له شه‌قامى (ئۆرزدى ) له شارى سلیمانى هاوڵاتیه‌ك ده‌ستڕێژى گولله ده‌كات و دوو هاوڵاتى به‌رده‌كه‌وێت . ”
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د ” ووته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى ڕایگه‌یاند ” له گۆڕه‌پانى پاسه‌كانى ئازادى له‌شه‌قامى گۆران (ئۆرزدى ) هاوڵاتییه‌ك ده‌ستڕێژى گولله‌ى كردووه دوو هاوڵاتى به‌ركه‌وتوون “.
ووته‌بیژى پۆلیسى سلێمانى گوتیشى ” به پێى ووته‌ى شایه‌تحاڵه‌كان هاولاتییه‌ك ده‌ستڕێژى گولله‌ى له دوو كه‌س كردووه كه پێشتر پیكه‌وه گفتوگۆیان كردووه، برینداره‌كان یه‌كى دوو گولله‌یان به‌ركه‌وتووه‌و یه‌كێكیان بارى ته‌ندروستى ناجێگیره و تۆمه‌تباره‌كه تا ئیستا ده‌ستگیر نه‌كراوه”.