شێخ جەعفەر: پێویستە لە دیاریکردنی کۆمیتەی ڕیفراندۆم پەلە بکرێت
خواكوڕك
دوای ئهوهی پرسی ریفراندۆم ههنگاوی بۆ نرا شاندی هاوبهشی پارتی و یهكێتی بڕیاریاندا له نزیگترین كات كۆمیتهی هاوبهشی نێوان حزب و لایهنهكان بۆ ئهنجامدانی ریفراندۆم له كوردستان دروست بكرێت ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: “گرنگە خێرا بکرێت لە دیاریکردنی کۆمیتەی ڕیفراندۆم و دیاری کردنی چارەنووسی گەلی کوردستان”.
شێخ جهعفهر شێخ مستهفا لهو بارهیهوه رایگهیاندووه: “چ عەقلیەتێک هەیە دڵی خۆش بکات بە گەڕانەوە بۆ بەغدا لە کاتێکدا گرنگە هەرێمی کوردستان لەم دۆخەدا بڕیاری خۆی بدات و چارەنووسی خۆی دیاری بکات، پرسی ریفراندۆم پرسێکی گرنگە و دەبێت خێرا بکرێت لە کاراکردنی کۆمیتەکە، بۆ ئەوەی دەرئەنجامەکان بگەیەنرێت بە وڵاتانی دەرەوە و هەرێمایەتی”.
شێخ جەعفەر ئەوەی ڕوون کردەوە: “هەرکەسێک لەگەڵ ڕیفراندۆمدا نییە، دەبێت بژاردەی گەڕانەوەمان بۆ بەغدا نیشان بدات، گەرانەوەش بۆ ئەو عەقڵیەتەی بەغدا، واتە هیچمان بەهیچ نەکرد”.
ئەوەشی خستەروو، ئەگەر ئێستا قۆناغی سەربەخۆیی و ڕیفراندۆمی کوردستان نەبێت، ئەوە کاتی گەڕانەوە بۆ عەقڵیەتی بەغداش نییە.