مه‌لا به‌ختیار كاتی ریفراندۆمی دیاریكرد

خواكوڕك

به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ رایگه‌یاند: له‌ ئابی ئه‌م ساڵ یا ئه‌یلول ریفراندۆم ده‌كه‌ین بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆی كوردستان.
(مەلا بەختیار) به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌سه‌ر ریفراندۆم لە وتارێكدا كە لە شاری هەڵەبجە پێشكەشی كرد، رایگه‌یاند:ئیمه‌ ڕاسته‌ به‌شێك له‌ حزبه‌كان ناكۆكین به‌ڵام له‌ه‌ر پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان هه‌موومان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ره‌وتین، پشتگیری سه‌ربه‌خۆی كوردستانین.
سه‌ركرده‌كه‌ی یه‌كێتی زیاتر گوتی “ئیمه‌ نیه‌تمان نیه‌ چاوه‌ڕێی كه‌س بین بۆ ئه‌وه‌ی رێگامان بۆ دابنێت، به‌ڵكو خۆمان ئیشی خۆمان به‌ كۆتا دێنین، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش ناكه‌ین دوای داعش خه‌ڵكانێك پلانێكی ترمان بۆ دابڕێژن و دیسانه‌وه‌ سه‌رقاڵمان بكه‌ن بۆیه‌ باشترین كات ئه‌وه‌یه‌ ریفراندۆم بكه‌ین بۆ سه‌ربه‌خۆی، بۆیه‌ ئێمه‌ر یفراندۆم به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌ێنین، له‌  ئه‌م اڵدا به‌دیاریكراویش له‌ مانگی ئاب یا ئه‌یلول،.

ناوبراو له‌ كۆتاییدا ئه‌وه‌شی گوت” ریفراندۆم كه‌ركوك ناوچه‌ ئیدارییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌ریمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌، دووپاتیشی كردەوە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك پشتیوانی ئەنجامدانی ریفراندۆم دەكات.

Back to top button