مه‌سرور بارزانی: شه‌ڕی داعش گۆرانكاری به‌سه‌ردا دێت

خواكوڕك

راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش له‌ داهاتوودا رايگه‌ياند” سرووشتى شه‌ڕى داعش گۆڕانى به‌سه‌ردا دێت و ئه‌و شه‌ڕه‌ له‌ چه‌كدارييه‌وه‌ ده‌گۆڕدرێت بۆ شه‌ڕى هه‌واڵگرى، بۆیه‌ نابێت هه‌ڕه‌شه‌ی داعش به‌كه‌م بزانین.

(مه‌سروور بارزانى) راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ى (گارديانى بريتانى) رایگه‌یاندوه‌”له‌ ئێستا به‌ دواوه‌ سروشتى شه‌ڕى داعش ده‌بێته‌ شه‌ڕى هه‌واڵگرى، كۆنترۆڵكردنى ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى داعش و تێكشكاندنى له‌ رووى سه‌ربازييه‌وه‌، ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه‌ نه‌توانن چيديكه‌ چه‌كدارى بيانى له‌ خۆ بگرن، له‌ هه‌مانكات ئه‌مه‌ش ده‌بیته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌ بیانیه‌كانی داعش نه‌مێننه‌وه‌ له‌ ژێر ده‌سڵاتی داعش، و خۆیان بده‌سته‌وه‌ بده‌ن، به‌ڵام نابێت هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌و ئه‌و چه‌كداره‌ بيانيانه‌ دواى گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ وڵاته‌كانيان به‌ كه‌م ببينين.

Back to top button