ئیسرائیل گۆمه‌كه‌ی شڵقاند و فرۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی دیمه‌شقی خاپور كرد
خواكوڕك
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوریایان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق بۆردومان كرد، كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیییش له ناویدا ته‌قیه‌وه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 27/4/2017 روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندوه” ئه‌مڕۆ به‌ره‌به‌یانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له ناوچه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق روویدا، كه دواتر زانرا بۆمبارانكردنی فرۆكه‌كانی ئیسرائیل بووه بۆ سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی شاری دیمه‌شق، كه پینج جار بۆردومانی سه‌بازگه‌كه‌ی كرد، له ئه‌نجامدا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه و كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ربازگه‌كه ته‌قێنرایه‌وه.
ئه‌و كۆگار و سه‌ربازگه‌ی كه له لایه‌نئ یسرائیله‌وه ته‌قێندرایه‌وه ، ئێران سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد” ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی سه‌ر به ئێران له نزیك فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق كه حكومەتی ئێسرائیل ھەوڵی رێككەوتنێك لەگەڵ ئەمریكا دەدات بۆ ئەوەی پێشی بە مانەوەی ھەمیشەیی سەربازی ئێران لە سوریا بگرێت.