سیناتۆرێكی ئه‌مریكی: پێویسته پێشمه‌رگه راسته‌وخۆ پڕ چه‌ك بكرێت
خواكوڕك
سیناتۆری ئەمریکی لە پارتی کۆمارییەکان سه‌باره‌ت به پێداویستی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایدهگهێنێت” کورد ھاوپەیمانێکی گرنگی ئەمریکایە و ئێستا گفتوگۆ لەبارەی ئەوە دەکرێت بۆ لەمەودا بەشێوەیکی راستەوخۆ چەک نهدرێتە کورد.
(مارکۆ رۆبیۆ) سیناتۆری ئه‌مه‌ریكا له پارتی كۆمارییه‌كان رایگه‌یاندوه” پێویسته هێزه‌كانى پێشمه‌رگه راسته‌وخۆ پڕچه‌ك بكرێن هه‌روه‌ها ئێمه ده‌زانین زۆربەی ئەو ھاوکارییانەی کە بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی بەغدا نێردراون، بوونەتە جێگای نیگەرانيی ھەندێک لایەن، ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیش له لایه‌ن ئه‌مریكا بۆ به‌غدا و پاشان بۆ كوردستان نیگه‌رانی هه‌ندێك لایه‌نی به‌دوای خۆیدا هێناوه بۆیه زۆربه‌ی دیپلۆماتكارانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان راته‌وخۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه هاوپه‌یمانێكی گرنگی ئه‌مریكان له شه‌ڕی تیرۆر و تیرۆریستان پڕچه‌ك بكرێن، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هیچ لایه‌ك.