راوێژكارێكی نەوشێروان مستەفا چەند نهێنیەك ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
راوێژكارێكی نەوشێروان مستەفا جارێكیتر ئامان و دیدیگای نەوشێروان مستەفا ئاشكرا دەكات. لە ئەنجامی قسەكانیدا پێشمەرگە بە میلیشیا ناو دەبات و دەلێت: دەوڵەتی كوردستان، دروست ببێت شەڕی ناوەخۆ لەكوردستان دەست پێدەكات.
رێبین هەردی راوێژكاری نەوشێروان مستەفا و نووسەری بەیاننامەی 17ی شوبات، چەند نهێنیەك ئاشكرا دەكات. ناوبراو دەلێت، ئێران و توركیا بە سوپا لەشكركێشی ناكەنە سەر دەوڵەتی كوردستان، بەڵام هەر كە دەوڵەت راگەیاندرا، شەڕی ناوەخۆی روودەدات.
راوێژكارهكهی نهوشێروان بەشێوەزاری فارسەكانی ئێران دەلێت، ئاغای بارزانی ئەو دەوڵەتە رابگەێنێت شەڕی ناوەخۆی دروست دەبێت.
ئەو راوێژكارە دەشلێت، ئێران و توركیا ناتوانن لەكاتی راگەیاندنی ئەو دەوڵەتە، هیچ بكەن بەڵام پاش راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی شەری ناوەخۆی روودەدات.