تاوانبار ده‌ستگیركرا كه بوك و زاوا تازه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێری كووشت
خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 27/4/2017 له كۆمه‌ڵگایه‌كی نیشته‌جێبوونی زێرین له شاری هه‌ولێر، ژن و مێردێك كه ماوه‌ی 3 مانگه هاوسه‌رگیرییان كردووه، له‌لایه‌ن دراوسییه‌كیانه‌وه كوژراون، سه‌ر ئه‌نجام تاوانبار ده‌ستگیركرا.
ئه‌و ژن و مێرده‌ی ئه‌مڕۆ له كۆمه‌ڵگای نیشته‌جێبوونی زێرین له لایه‌ن دراوسێی كی خۆیانه‌وه ده‌كوژریت كه كارمه‌ندی پۆلیسی هاتوچۆیه، سه‌ر ئه‌نجام پاش لێكۆڵینه‌وه توانرا ده‌ستگیربكرێت، كوژراوه‌كانیش خه‌ڵكی شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستانن له لایه‌ن دراوسێیه‌كیان كوژراون كه له سه‌ربانه‌وه چووه‌ته خواره‌وه و 17 گوللـه‌ی ته‌فاندووه و له ئاكامدا ژن و مێرده‌كه‌ی كوشتووه و باوكی كوڕه‌كه‌ش كه له‌و كاته‌دا له ماڵه‌كه‌دا بووه، له لایه‌ن بكوژه‌كه‌وه به به‌رد لێیدراوه، چونكه بكوژه‌كه گوللـه‌ی پێ نه‌ماوه.
ئیستاش بكوژ له لایه‌ن پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له‌ش اری هه‌ولێر ده‌ستگیركراوه.