بنكه‌ی لالش:شوێن و جێگای په‌كه‌كه شنگال نیه و ده‌بێت چۆلی بكات

خواكوڕك
ده‌سته‌ى باڵاى بنكه‌ى ڕ‌ۆشنبیرى و كۆمه‌ڵایه‌تیى لالش له راگه‌یندراوێكدا رایده‌گه‌ێنێت”،هه‌موو ئاراسته ناوخۆیى و هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دووپاتی ده‌كه‌نەوە، كه شوێن و جێى هێزى په‌كه‌كه شنگال نییه، بۆیه خۆكێشانه‌وه و گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان تاكه هه‌ڵبژارده‌ى ئەوانه و، له‌سه‌ریان پێویسته ڕێز له یاسا ناوخۆیى و هه‌رێمایه‌تى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرن.
لە ڕاگه‌یەنراوێكدا، كه وێنەیەكی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه تێیدا هاتووه” به توندى هێرشى ئاسمانیى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر چیاى شنگال سەرکۆنە دەکەین و داوا له توركیا ده‌كه‌ین، ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرێت، كه 10 هه‌زار خێزان له‌سه‌ر چیاى شنگال نیشته‌جێن و هه‌زاران پیشمه‌رگه‌ى قاره‌مانیش بۆ به‌جێگه‌یاندنى ئه‌ركى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانیان له‌سه‌ر چیاكه و ده‌وروبه‌رى هه‌ن، بۆیه داكۆكى ده‌كه‌ینه‌وه كه خه‌ڵك و چیاى شنگال زیاتر ناتوانن خۆیان له به‌رانبه‌ر دووبه‌ره‌كى و هێرشان ڕابگرن و، لێره‌وه ده‌ڵێین، ئێستا سه‌رچاوه‌ى نه‌بوونى ئارامى له سنووره‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونى هێزه‌كانى په‌كه‌كه و پێویسته سه‌ركردایه‌تیى په‌كه‌كه پێداچوونه‌وه‌یه‌كى باش به هه‌ڵوێستیاندا بكه‌ن و باش بزانن هه‌بوونى ئه‌وان له شنگال و چیاى شنگال بارگرانییه‌كى گه‌وره‌یه له‌سه‌ر خه‌لكى شنگال.
له نووسراوه‌كەدا ده‌سته‌ى باڵای بنکه‌ى لالش ده‌ڵێت: هه‌موو ئاراسته ناوخۆیى و هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دووپاتی ده‌كه‌نەوە، كه شوێن و جێى هێزى په‌كه‌كه شنگال نییه، بۆیه خۆكێشانه‌وه و گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان تاكه هه‌ڵبژارده‌ى ئەوانه و، له‌سه‌ریان پێویسته ڕێز له یاسا ناوخۆیى و هه‌رێمایه‌تى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرن، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌ت بده‌ن به خه‌ڵكى شنگال، کە بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه و گوندەکانی خۆیان و ڕێكخراوه مرۆییه‌كانیش ده‌ست به یارمه‌تیدانى ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌ن. له‌وه‌ش گرنگتر ڕێدانە بە ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شنگال، كه لە هەموو شتێک پێویستترە.
له نووسراوه‌كەدا زیاتر هاتووه: هه‌بوونى په‌كه‌كه له شنگال ئاسته‌نگه له‌به‌ردەم ئاواتى گه‌ڵى كورددا بۆ دیاریكردنى مافى چاره‌ى خۆنووسین له ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم و ده‌رفه‌ت ده‌دات به هاتنى ئه‌جێندا و هێزی هه‌رێمایه‌تى، كه هیچ لایه‌ك تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند نابێت، جگه له‌گه‌ڵى كوردستان به شێوه‌یه‌كى گشتى و ئێزدییەکانی چیاى شنگال به شێوه‌یه‌كى تایبه‌تی.
له كۆتاییى ڕاگه‌یەنراوه‌كه‌ى بنکه‌ى لالشدا هاتووه: دلۆڤانى بۆ شه‌هیدانى پێشمه‌رگه و چاكبوونه‌وه بۆ بریندارانمان ده‌خوازین.