دهۆك و كه‌ركوك ئه‌مڕۆ پێكه‌وه‌ پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن

خواكوڕك

جێگری سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ‌ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك رایده‌گه‌ێنێت”ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سه‌ردانی شاری دهۆك ده‌كات، له‌گه‌ل ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و پارێزگای دهۆك كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجامده‌درێت.

(جەمیلە محەممەد ئیسماعیل) جێگری سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ‌ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاندوه‌” بڕیاره‌ ئەمڕۆ پێنج شەممە 27/6/2017  ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك سەردانی شاری دهۆك بكه‌ن و  بەیەكەوە كۆبوونەوەیەك ئەنجام بده‌ین و پاشانیش له‌گه‌ڵ پارێزگاری دهۆك (فه‌رهاد ئه‌ترووشی) كۆبونه‌وه‌یه‌كی تر گرێ بده‌ین، به‌ مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش و پێكه‌ویی نیوان هه‌ردوو پارێزگادا.

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە‌ ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌” كه‌ گفتوگۆ له‌ سه‌ر پرسی ئاڵای كوردستان و بەرنامەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بەیەكەوە تاوتوو دەكەین كە لە ئێستادا و بەر لە ئەنجامدانی، چ رێكارێك بگرینە بەر بۆ ئه‌م پرسه‌ مێژووی و گرنگه‌ی گه‌لی كوردستان.

Back to top button