پارتی و یەكێتی و یەكگرتوو پەرلەمان كارا دەكەنەوە

خواكوڕك 

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە یەكێتی نیشتمانی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی پێیان وایە بەبێ كارا كردنەوەی پەرلەمان فشاری جەماوەری زۆریان بۆ دێت بەشداری كۆمیتەی باڵای ریفراندۆم بكەن، بۆیە دەیانەوێت لەگەڵ پارتی رێگاچارەیەك بۆ كار كردنەوەی پەرلەمان بدۆزنەوە، ئەمەش پارتی دیموكراتی كوردستانی هاورا كردووە لە كار كردنەوەی پەرلەمان، مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاشكرای كردووە كە بارزانی و پارتی لەگەڵ كارا كردنەوەی پەرلەماندا، دەشلێت ئەمە بۆ مێژوو دەلێم”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بەخواكوڕكی راگەیاند، لایانگرانی یەكێتی و یەكگرتوو فشاری زۆریان بۆ سەر سەركردایەتی هێناوە بۆ كاركردنەوی پەرلەمان پاشان جێبەجێ كردنی پرۆسەی ئەنجامدانی ریفراندۆم، ئەمەش لەزاری مەلا بەختیار ئاشكرا بووە كە پارتی لەگەڵ كارا كردنەوەی پەرلەماندایە، بەڵام پارتی شێواز و میكانیزمی كارا كردنەوەی پەرلەمانی لەگەڵ گۆڕاندا جیاوازی هەیە، پارتی پێی وایە، زەمینەی سیاسی گۆڕان و كۆمەڵ لەبار  نیە بەهەمان دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كارا بكرێتەوە و چونكە هەمان رۆژی پەرتەوازەی دروست دەكاتەوە، ئەویش 23ی حوزەیرانە لە رابردوو، بۆیە پارتی پێی وایە دەبێت دەستەی سەرۆكایەتیەكی نوێ بۆ تێپەرینی كێشەكان و پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆی بێت”.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە پارتی و یەكێتی و یەكگرتوو چیتر چاوەرێی كاتكوشتنی گۆڕان ناكەن بۆ ئەوەی بۆچوونی خۆی لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمان بگۆڕێت، ئەگەر هەیە لەماوەیەكی كەمدا، پەرلەمان كارا بكرێتەوە كە لە حزمەت پرۆسەی سەربەخۆی و ریفراندۆمی كوردستان دابێت”.

 

Back to top button