به‌هۆی ره‌گه‌زپه‌رستیه‌وه‌ خه‌ریك بوو ئۆلۆمپیاد جێبێڵت

خواكوڕك

یاریزانی زۆرانبازی جۆدۆ رافایلا سێلفای به‌رازیلی، به‌هۆی ئه‌و هه‌موو سوكایه‌نی و ره‌گه‌زپه‌رستیه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو پێیكرابوو، بڕیاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌ ئۆلۆمپیادی ریۆ 2016دا. ره‌گه‌زپه‌رستی به‌رامبه‌ر یاریزانان، بۆته‌ مۆدێلێكی خراپی پاڵه‌وانیه‌تیه‌ گه‌وره‌كان و له‌م رێگه‌یه‌وه‌ هه‌وادارانی وه‌رزشی له‌ هه‌وڵی شكاندی كه‌سایه‌تی یاریزانه‌كانن.
به‌هۆی ئه‌و سوكایه‌تیه‌ زۆره‌ی به‌ سێلفا ده‌كرا و چواندنی به‌ (مه‌یمون)، كه‌سایه‌تی ئه‌و یاریزانه‌ رووخا. به‌ڵام هاوڕێكانی به‌یارمه‌تی پزیشكی ده‌روونی، توانیان رازی بكه‌ن له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونی له‌ پاڵه‌وانیه‌ته‌كه‌. سێلفا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی توانی یه‌كه‌م مه‌دالیای زێرین له‌ پاڵه‌وانیه‌ته‌كه‌ بۆ به‌رازیل به‌ده‌ست بێنێت.

Back to top button