شەش حزبی رۆژهەڵاتی كوردستان بایكۆتی هەڵبژاردنەكانی ئێرانیان كرد

خواكوڕك 

ئەمرۆ 27ی 4ی 2017 شەش حزبی رۆژهەڵاتی كوردستان بایكۆتی هەلبژاردنەكانی ئێرانیان كرد و رایانگەیاند هەلبژاردنی ئێران هیچ ئازادیەك دەستەبەر ناكات بۆ گەلانی ئێران، هیچ مافێكی یاسایی و هاوڵاتیان نادات، بۆیە داوا لە خەڵكی كوردستان لەبەشی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین بە بایكۆت وەڵامی هەڵبژاردنی ئێران بدەنەوە”.

شەش حزبی رۆژهەڵاتی كوردستان، كە پێكهاتوون لە نوێنەری سێ كۆمەڵە و سازمانی خەبات و هەردوو حزبی دیموكراتی كوردستان و كوردستانی ئێران، داوا لە هاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەن بەشداری هەلبژاردنەكانی ئێران نەكەن و بایكۆتی هەلبژاردنەكان بكەن، چونكە ئەو هەڵبژاردنە هیچ ئازادیەك بە گەلانی ئێران نابەخشێت”.

هەر لەو بارەیەوە ئیبراھیم عەلیزادە سكرتێری سازمانی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران رایگەیاندووە “لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسییەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان، بڕیاردرا كە بایكۆتی ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری و شوراكانی شاروگوندەكان بكرێت، گوتیشی: “ئەمڕۆ حزبی دیموكراتی كوردستان لەكۆبوونەوەی ئەمرۆدا ئامادە نەبوون بەڵام ئێمەیان كردووە بە نوێنەری خۆیان، ھاوڕان لەگەڵ بڕیارەكە و بەردەوام لەگەڵمان لە پەیوەندییدان”.

Back to top button