توركیا و رووسیا لە دەریای رەش بەریەك كەوتن
خواكوڕك
میدیاكانی توركیا بە پەلە بڵاویان كردەوە كە كەشتی جەنگی رووسی بەر كەشتیەكی بارهەڵگری توركیا كەوتووە لە دەریای رەش وەزارەتی بەرگری رووسیاش دەلێت هیچ یەكێك لە سەربازی رووسی نەبۆتە قوربانی تاوەكو ئێستاش زانیاری لەبارەی زیانی كەشتیە بارهەڵگرەكەی توركیاوە نیە”.
ئەمرۆ 27ی 4ی 2017 كەشتیەكی جەنگی رووسی لە دەریای رەش خۆی كیشا بە كەشتیەكی بارهەڵگری توركی لەو بارەیەوە میدیاكانی توركی بڵاوی كردەوە كە كەشتیكی رووسی خۆی كێشاوە بە كەشتی بارهەڵگری وڵاتەكەی”.
هەر لەو بارەیەوە هێزی دەریای توركیا لەنوێترین راگەیاندراوی دا لەبارەی ئەو رووداوەی دەریای رەش رایگەیاندووە، 78 سەربازی رووسییان لە پاش پێکدادانی کەشتییەکان رزگارکردووە و هیچ سەربازێکی لە پێکدادانی کەشتییەکان نەبووەتە قوربانی بەڵام بەگوێرەی زانیاریەكان، هێزی ئاسمانی رووسیاش فڕۆکەیەکی بۆ بەهاناوەچوونی کەشتییەکە رەوانەی دەریای رەش کردووە.
شایانی باسە بەریەك كەوتنی ئەو دوو كەشتیە، لە دووری 40 کیلۆمەتری ئەستەنبۆل لە دەریای ڕەش بەریەک کەوتن و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 15 سەربازی ڕووسیا بێسەروشوێنن و 78 سەربازیش ڕزگار کراون”.