كۆمسیۆنی هەڵبژاردن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم و پەرلەمانتارێكیش دەلێت ئەمساڵ ئەنجام دەدەین

 

خواكوڕك 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی رایدەگەێنێت، هەركات حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتی هەرێم راسپاردەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی بكەن، ئێمە گفتوگۆ دەكەین و بۆ رۆژی ریفراندۆم ئامادە دەبین، پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق دەلێت ئەمساڵ بەهەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی عێراق پرۆسەی ریفراندۆم لەكوردستان ئەنجام دەدەین”.

ئەشواق جاف ئەندام پەرلەمانی كورد لە پەرلەماتی عێراق بە میدیاكانی راگەیاندووە،  هه‌رێمى كوردستان به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌ گه‌ڵ به‌غدا و له‌ ڕێگه‌ى گفتوگۆوه‌، ڕیفراندۆم ئه‌نجام ده‌دات، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، كه‌ حكوومه‌تى فیدڕاڵ ناتوانێت ڕێگه‌ له‌ ڕیفراندۆمى كوردستان بگرێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ مافێكى ده‌ستوورییه‌.

هەر لەو بارەیەوە بەرێوەبەری گشتی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی كوردستان كاروان جەلال رایگەیاندووە، بۆ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك، پێویسته‌ لایەنی پەیوەندیدار به‌ فه‌رمى داواکاریی بداتە کۆمسیۆن بۆ خۆئاماده‌كردن و گرتنه‌به‌رى ڕێكارى پێویست به‌و هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كۆمسیۆن بڕیارى خۆى له‌باره‌وه‌ بدات هەروەها دەشلێت له‌ کاتی خۆیدا کۆمسیۆن وەڵامی ئەو پرسەش دەداتەوە، ئیستا کۆمسیۆن لەسەروبەندی ئەوەیە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بكات، دوای ئەوەی لایەنی پەیوەندیدار داوا لە کۆمسیۆن دەکات هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ئەنجام بدرێت، حکوومەتیش خه‌رج و بودجەی بۆ هەڵبژاردنەکان تەرخان کردووە”.

 

هەروەها ئەشواق جاف پەرلەمانتاری كورد لەپەرلەمانی عێراق راشی گەیاندووە، هه‌رێمى كوردستان سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی، جه‌ختیشیكرده‌وه‌، كه‌ ڕیفراندۆم به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵدا ده‌كرێت، ئه‌وه‌شى ڕوون كرده‌وه‌، كه‌ حكوومه‌تى به‌غدا ناتوانێت ڕێگرى له‌ ڕیفراندۆمى كوردستان بكات، چونكه‌ مافێكى ده‌ستووری و یاساییه‌ و مافه‌كانى مرۆڤی جیهانى دووپاتی له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه‌”.

كاروان جەلالیش دەلێت بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لەكوردستاندا، بەبەراورد بە هەڵبژاردن بووجەیەكی زۆرمان ناوێت، دەلێت: هەرچەندە بودجەی ڕیفراندۆم تەرخان نەکراوە هەڵبەت تێچووی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بەبەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی دیکە کەمتر دەبێت، ئەم پرسەش پەیوەستە بەوەی کەی بریاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەدرێت”.

Back to top button