فازڵ میرانی دواین زانیاریەكان لەبارەی پێشوازی جیهان لە مافی كورد دەخاتە روو

خواكوڕك 

فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، جیهان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تێگەیشتنێكی زۆر باشیان بۆ مافەكانی گەلی كوردستان لا دروست بووە و بە چاوی ڕێز و ستایشەوە سەیری خۆڕاگری و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە دەكەن، كە بەرگری لە ئەمن و سەقامگیری و بەها بەرزەكانی مرۆڤایەتی دەكات هەروەها گوتیشی ، ریفراندۆم مافێكی سروشتیی گەلی كوردستانە، لەدژی هیچ لایەك نییە و نابێتە مەترسی بۆ هیچ وڵاتێك و ئێمە هەردەم هەڵگری پەیامی ئاشتی بووینە و جەختی لێ دەكەینەوە، کە كوردستان هەردەم فاكتەری سەقامگیریی ناوچەكە بووە و دەبێت.

ئەم قسانەی فازڵ میرانی لەمیانی كۆبونەوەیەك هات لەگەڵ شاندێکی باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق و کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر كە پێكهاتبوون لە نیك لاتا، جێگری باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و جۆن شارب، كونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان، كە لەلای خۆیەوە نیك لاتا سوپاسی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی كرد بۆ ئەم پێشوازییە و تەئكیدی كردەوە لەسەر بڕیاری حكوومەتی بەریتانیا بۆ بەردەوامیی پاڵپشتی و پێشكەشكردنی پشتیوانیی سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان و، هەنگاوەكانی چارەكردنی كێشەكان و چاكسازی لە هەرێمی كوردستان بەگرینگ زانی، کە تەواوی كێشەكان بە ڕێگای دیالۆگ چارە بكرێن و ئەوان خوازیاری تەبایی و یەكڕیزیی هێز و لایەنە سیاسییەكانن بۆ ئەوەی سەقامگیری لە كوردستان بەردەوام بێت”.

 

لە دیدارەكەدا وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، فازڵ میرانی خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئەم دیدارە دەربڕی و تیشك خرایە سەر پرسە گرینگەكانی ناوچەكە و عێراق بەگشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی و پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا و پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و بەریتانیا و پەرەسەندنە سیاسی و سەربازییەکان و قۆناغی دوای داعش لە عێراق تاوتوێ كرا”.

دیداری فازڵ میرانی لەگەڵ سەفاراتی بەریتانی لە عێراق

 

Back to top button