عەلی حەیدەر قەیتان: رێگا بە بارزانی و كوردەكانی باشور نادەین، دەوڵەتێك لەتەك ( توركیا و ئێران و سوریا و عێراق) دروست بكەن
خواكوڕك
عەلی حەیدەر قەیتان لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ میدیای حزبەكەی دەلێت تێگەیشتن لە زەهنیەتی دەسەڵاتداری و دەوڵەت نەتەوە، زۆر رێگامان بۆ دەكاتەوە، كە لەدژی دروست بوونی دەوڵەت نەتەوەی تر لە رۆژهەڵاتی ناوەراست تێبكۆشین، رێگا بە دروست بوونیان نەدەین، دەلێت ئێمە میراتگری كۆمەڵگەیەكی دیموكراتی و ئازادیخوازی ناوچەی میزۆپۆتامیاین، رێگا بە هەڵوەشاندنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەراست لەلایان ئیمپریالیزم نادەین، دەلێت دەبێت حزبەكانی باشوری كوردستان خۆیان لەناو سیستەمی كۆنفدراسیۆنی رۆژهەڵاتی ناوەراست لەژێر سێبەری ( رێبەر ئاپۆ)! دا رێكبخەن و چیتر دابەشكاری ناوچەكە بەدەرفەتی گەشەكردنی خۆیان و زاڵكردنی نەتەوەی كورد بۆ سەر نەتەوەكانی تر نەزانن، چونكە ئەمە پێچەوانەی كۆمەڵگەی دیموكراتیكە”.
عەلی حەیدەر قەیتان ئەندامی كۆنسەی بەرێوەبەرایەتی كەجەكە لەدیمانەكەی دا دەشلێت، تێگەیشتن لە دەوڵەت نەتەوەی كورد كە بارزانی ئێستا رێبەرایەتی دەكات دژی بە پرۆژەی كۆنفدرالی دیموكراتیكە، زەهنیەتی دابەشكاری رۆژهەڵاتی ناوەراستە، كە ئەمە پێش ئەوەی دژی برایەتی و دیموكراتی گەلان بێت، پرۆژەیەكە لە دژی پرۆژەی دیموكراتی كە لەخەتی سێهەمی رێبەر ئاپۆدا پێشنیاركراوە، بۆیە هەر ئازادیخوازێك لەناو پەكەكەدا دژی دەوەستێت، دەلێت پەكەكە بەرنامەی دابەشكاری عێراق بۆ سەر دەوڵەتۆكەی كورد لەتەك ( دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست) بە دژ بە پرۆژەی رێبەر ئاپۆ دەبینێت، بۆیە ئێمە دەمانەوێت سەرەتا بەئاشتی دەوڵەتۆكەی كورد دووربخەینەوە لە زەهنیەتی كوردانی باشور، بەڵام ئەگەر ئەوان پێداگریان كرد لەدروست بوونی ئەوە ئەوكاتە لەرێگای هێزەكانمان رووبەرویان دەبینەوە”.
لەبارەی بۆچی پەكەكە رێگرە لە دابەش بوونی توركیا و ئێران و سوریا و عێراق؟ عەلی حەیدەر قەیتان دەلێت ئەمانە بەرهەمی هەزاران ساڵەی خەبات و تێگۆشانی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراستە، ئەم خەباتە دەبێت بۆ دیموكراتی و دەسەڵاتداری گەل بێت لەناو ئەو دەوڵەتانەدا نابێت بۆ پارچەكردنیان بێت، بارزانی دەیەوێت خەباتی هەزاران ساڵەی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراست لەناو ببات، دەوڵەت نەتەوە دروست بكات، دەوڵەتی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراست لاواز بكات، ئەمەیە واتاكانی پیلانی بارزانیە، دژ بە گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراست، بۆیە پەكەكە دژ بە بارزانی كار دەكات، دەلێت دەبێت بارزانی ئەوە بزانێت پەكەكە رێگا بە رەشكردنەوەی ناسنامەی گەلانی ناوچەكە نادات، بەتایبەتی لە شنگال و هەورەمان و كەركووك، چونكە بارزانی دەیەوێت ناسنامەی گەلانی ناوچەكە رەش بكاتەوە و دەوڵەتۆكەی كوردستان دروست بكات، بارزانی لەهەوڵدایە ئێزیدیەكان بكاتە كورد و ناسنامەیان رەش بكاتەوە، لە هەورەمانیش بارزانی لەهەوڵدایە هەورەمیەكان لە ناسنامەی رەسەنایەتی خۆیان دووربخاتەوە و بیانكاتە كورد، لە كەركووكیش دەیانەوێت هەموو پێكهاتەكان بەزۆرە ملێ راپێچی ناو دەوڵەتۆكی كوردستان بكەن، وەك ئەوەی لە هەولێر كردویانە”.
هەروەها ئەو سەركردەیەی پەكەكە باس لە هەڵوەشاندنەوەی موڵكایەتی تایبەت دەكات لەناو دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەلێت موڵكایەتی تایبەت وای لەگەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراست كردووە بیر لە زۆر شتی تر بكەنەوە،وەك دابەشكاری و تێكدانی برایەتی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراست، بۆیە باشتر رێگا كە رێگری بكات لەو موڵكایەتی و كۆمەڵگەی سەرمایەداریەدا، كار كردنە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی (ژن و مێردە) واتا پرۆسەی هاوسەرگیری، چونكە ئەمە سەرتایی قڵانی كۆمەڵگەی سەرەتایە كە تێدا موڵكایەتی تایبەتی تێدا پێشخرا، ئەگەر هاوسەرگیری وەك سەرەتا سەرهەڵدانی موڵكایەتی تایبەت بەرەو هەڵوەشاندنەوە نەچێت، حەزی دەسەڵاتداری و خەباتی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگۆڕت بۆ خەباتی كلاسیكی نەتەوەی بۆ دروست كردنی دەوڵەتۆكەی نەتەوەی”.
هەر لەسەر ئەم پرسە عەلی حەیدەر قەیتان دەلێت لەئێستادا ئێمە كار بۆ دونیایەكی بێ ژن و پیاو لە باكوری سوریا دەكەین، رووبەروی كۆمەڵگەیەكی هەزار ساڵە بووینەوە كە تێیدا موڵكایەتی تایبەت و سەرمایەداری پێشخراوە”.