ئەمریكا بۆ كۆتای ئێران لە سوریا و عێراق ژمارەی سەربازانی زیاتر دەكات
خواكوڕك
ئاژانسی ئه‌سوشییتد پرێس ئاشكرا كردووە، كۆشكى سپی له باره‌ى ده‌ستنیشانكردنى بنكه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق و سووریا، ده‌سه‌ڵاتى نوێی به‌خشییه وه‌زاره‌تى به‌رگرى په‌نتاگۆن”.وەك ئەوەی ئاژانسەكە بڵاوی كردۆتەوە، ده‌سه‌ڵاته نوێیه‌كان له چوارچێوه‌ى خواسته‌كانى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا دێن بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێك له بڕیاره مه‌یدانییه‌كان بۆ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان جێبهێڵێت.
دانا وایت گوتەبێژی پەنتاگۆن رایگەیاندووە:تا ئێستا وه‌زیری به‌رگرى گۆڕانكارى له ژماره‌ى هێزه‌كاندا، نه‌كردووه، بەڵام بەپێی زانیاری ئاژانسەكە لە چەند مانگی داهاتوو دا هێزەكانی ئەمریكا لەو دوو وڵاتە زیاد دەكرێت”.
هەر لەگوێرەی زانیاری ئاژانسەكە، به‌پێی ده‌سه‌ڵاته نوێیه‌كان، ده‌سه‌ڵات ده‌درێت به جیمس ماتییس وه‌زیری به‌رگرى ئه‌مریكا، كه بڕیار بدات به ناردنى هێزی زیاتر بۆ سووریا به مه‌به‌ستى پشتیوانیكردنى هێزه ئه‌مریكییه‌كان له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى شارى ڕه‌قه، ئه‌مه جگه له گۆڕانكاریكردن له ژماره‌ى هێزه به‌شداربووه‌كان له پرۆسه سه‌ربازییه‌كان بۆ ڕزگاركردنى شارى مووسڵ له ده‌ست داعش.