نوێنەری چوار فراكسیۆنەكە وڵات بە وڵات دەگەرێن بزانە داوای چی دەكەن 

خواكوڕك 

چوار فراكسیۆنی پەرلەمانی كوردستان كە پێكهاتوون لە هەر یەكە لە فراكسیۆنی گۆڕان و یەكێتی و كۆمەڵ و یەكگرتوو، لە نامەیەكدا كە ئاراستەی پەرلەمانی ئەوروپا و چەند شوێنی تر كراوە، تێدا باس لەوەیان كردووە كە پارتی دیموكراتی كوردستان بەزەبری هێزی چەكدار پەرلەمانی لەكار خستووە، هەرەوەها باس لە خراپی حكومداری كورد كراوە”.

هەروەها بەگوێرەی زانیاریەكان ئەو چوار فراكسیۆنە كە هەرچواریان لەحكومەتی هەرێمی كوردستانیش بەشدارن باسیان لە دۆخی خراپی دارایی كردوە، كە پێیان وابووە، ئەو دۆخە خراپە دارایە، لەلایان پارتیەوە بەسەر خەڵك سەپاوە، پارتی پەرلەمانی لەكار خستووە، هەروەها ئەو چوار فراكسیۆنە باسیان لەوە كردووە كە ئەوەی هەرێمی كوردستان وەك سیاسەتی دەرەوە دەیكات، سیاسەتی پارتیە هی ئەوان نیە”.

ئەو چوار فراكسیۆنەی پێكهاتوون لە سۆران عومەر نوێنەری كۆمەڵ، عەلی حەمەساڵح نوێنەری گۆڕان، شێركۆ جەودەت نوێنەری یەكگرتوو،  عزەت سابیر نوێنەری یەكێتی، واژوویان لەسەر نامەكە كردووە، كە مێژووكەشی دەگەرێتەوە بۆ ٢٦/٤/٢٠١٧”.

هەر لەو بارەیەوە كادیرێكی پێشكەتووی پارتی دیموكراتی كوردستان دەلێت:۹٤ ساڵ پێش ئیستا و دروست لە ساڵی ۱۹۲۳ز لە کۆنگرەی لۆزان ، (عیسمت ئینۆ نۆ ) نوینەری کمال ئەتاتورک ، بۆ کۆتایی پێهێنانی یەکجاری بەو کیانە کوردیەی کە لە کۆنگرەی سیڤەر ساڵی ۱۹۲٠ز بڕیاری لەسەر درابوو لە باکوری کوردستان دروست بکرێت ، دوو نوێنەری کوردی لە گەڵ خۆی برد بۆ کۆنگرەی لۆزان ئەوانیش ( فەوزی برنجی زادە و زوڵفی زادە ) بوون ، بۆ ئەوەی لە پێش چاوی نوینەرانی هاوپەیمانان و بەشدارانی کۆنگرە بڵێن : کورد و تورك براین و ئێمەی کورد هیچ نیەتێکمان نیە بۆ جیابوونەوە لە برا تورکەکانمان ، ئەو دوو نوێنەرەی  کوردیش ئەوەیان گۆت کە بەدڵی تورک بوو .

بەهمەن كاك عەبدولڵا دەشلێت، ئێستا دوای ۹٤ ساڵ لەو ڕوداوە شەرم هێنەرە ، و دوای ۱٠۱ ساڵ لەسایکس بیکۆ و ، لەسەردەمی هەڵوەشاندنەوەی سنورەکانی سایکس بیکۆ و دووبارە داڕشتنەوەی نەخشەی ناوچەکە ، و گەشانەوەی ئەستێرەی بەختی کورد بۆ ڕزگاری و سەربەخۆیی یەکجاری و دوای ئەوەی هەموو ئەوروپا و ئەمریکاو دەوڵەتانی دونیا شاهدی بۆ قارەمانیەتی پێشمەرگە و مرۆڤ دۆستی گەل و حکومەتی کوردی و ڕەوایی دۆزی کورد دەدەن و ماف دەدەن بەکورد دەوڵەتی هەبێت، کەچی کۆمەڵێك پەرلەمانتاری هەرزەو موزایدە چی و دوژمنی سەربەخۆیی لە فراکسیۆنەکانی ( یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو ) لە ئەوروپا وولات بەووڵات و پەرلەمانتارانی ئەوروپا دەبینن و خەریکی ناشرینکردنی ئەزموونی حوکم ڕانی کوردستان و بێنرخ کردنی دەسکەوتەکانی کوردن و بەڕوونی و بێ شەرم و حەیا داوا دەکەن پشتگیری حکومەتی هەریم نەکریت چونکە دیموکراسی نیە .

Back to top button