ڕەوتی سەدر: گەلی كورد مافی خۆیەتی بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات
خواكوڕك
گوتەبێژی فەرمی “موقتەدا سەدر ” سەرۆكی ڕەوتی سەدری ڕایدەگەنێت ” گەلی كورد مافی خۆیەتی لە دۆخێكی گونجاودا بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات و گشتپرسیش لە مانای جیابونەوە لە عێراق نایەت “.
“جەعفەر موسەوی ” گوتەبێژی فەرمی “موقتەدا سەدر” ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند ” گشتپرسی بەمانای جیابونەوە لە عێراق نایەت ، چونكە هەرحاڵەتێك دۆخێكی تایبەتی خۆی هەیە ، گەلی كورد مافی خۆیەتی بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات ، بەڵام بە پێی دۆخێكی گونجاوی نێوخۆی دەرەكی ، بۆ ئەوەی لە دایكبونەكە ڕاستەقینە بێت”.
گوتەبێژی فەرمی سەدر جەختی كردەوە و دەڵێت “دەخوازین بڕیاری گەلی كوردستان دروست و سەركەوتوو بێت ، چونكە دۆخی ئێستا دەخوازێت بە دانای و هۆشمەندی مامەڵەی لەگەڵ دا بكرێت .