توركیا داوا لە ئەنەكەسە دەكات بگەڕێتەوە نێو دانیشتنەكانی جنێڤ
خواكوڕك
ناوەڕاستی ئەم مانگە ئەنجومەنی نیشتیمانی كورد ( ئەنەكەسە) لە گفتوگۆكانی جنێڤ لە چوارچێوەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كشایەوە ، لەگەڵا كشانەوەی ئەنەكەسە بێدەنگی لە مافەكانی كورد لە جنێڤ دا كرا و سەررەرۆی خۆسەپاندنی پەیەدە ناكۆكی خستە نێو حیزبەكانی تر لە ڕۆژئاوای كوردستان .
ئێستا لەلایەن پەكەكەوە لە رۆژئاوای كوردستان چاودێری ووردی ئەندامانی ئەنەكەسە دەكرێت و هەندێكیان بە گوشاری هێز لە ڕۆژئاوا دەردەكرێن وبارەگاكانیان دەسوتێنریت و ئەندام لایەنگرانیان زیندانی و توشی لیدان و ئەشكەنجە دەبن لەلایەن پەیەدەوە .
“بڵند مەلا ” ئەندامی ئەنجومەنی خۆجێیەتی ئەنجومەنی نیشتیمانی كورد لە سوریا ڕایگەیاند ” پەكەكەو پەیەدە لە ڕێگای هێزی چەكدارو دەزگا هەواڵگرییەكانیانەوە ، چاودێری لەسەر ئەندامان و لایەنگرانمان داناوەو بەشێكیشیان لە دەزگای ئاسایشی سەربە پەیەدە لە ڕۆژئاوای كوردستان چاودێری و لێكۆڵینەوەو ئەشكەنجەدان “.
لەلایەكی ترەوە وەزارەتی دەرەوەی توركیا بەرپرسی بەشی دۆسیەی سوریا پەیوەندی كردووە بە “عبدالحكیم بەشار ” جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتیمانی كورد لە سوریا، كە بەردەوامی بدەن بە مانەوە لە ناو ئۆپۆزسیۆندا و بگەڕێنەوە نێو كۆبونەوەكانی جنێڤ .
“عبدالحكیم بەشار ” لە نوسینێكدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبووك دەڵێت ” وەزارەتی دەرەوەی توركیا پەیەدە بە نوێنەرایەتی گەلی سوریا قبوڵ ناكات و پەیەدە بەشێكە لە پارتی كرێكارانی كوردستان ( پەكەكە) ، توركیا پشتیوانی خۆی بۆ مافەكانی كورد لە سوریا لە چوارچێوەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەربڕیووەو داوای كردووە بگەڕێینەوە ناو ئۆپۆزسیۆن ، توركیا بەڵێنی داوە ئەگەر بگەڕێینەوە ناو ئۆپۆزسیۆن ،ئەوا گۆرانكاری لە داواكارییەكانی كورد دەكرێت و دانی پێدا دەنرێت “.