نۆ حەرەس سەوری ئێرانی کوژران

خواكوڕك 
لە میانەی پەلامارەکانی جەیشی عەدلی بەلوچیەکان لە وڵاتی ئێران بۆ سەر سەربازانی ئێران،لە شاری زاهدان و له ئەنجامی بە ئامانج گرتنی هێزە ئێرانیەکان،بەلوچیەکان توانیان ۹ حەرەس سەوری ئێرانی بکوژن.

تایبەت بە هەواڵەکە داواکاری گشتی زاهدان ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی ڕوبەڕوبونەوەی چەکداری نێوان چەکدارانی بەلوچ و هێزە ئێرانیەکان ۹ لە سەربازانی ئێرانی کوژراون.
ئاژانسی هەواڵی ئێرنای ئێرانی وێڕای بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە ئەوەشی خستە ڕوو کوژراوەکان ۳ یان پلەیان ئەفسەرە و شەشەکەی دیکە سەربازن و سەربە هێزەکانی حەرەس سەورین.

س:العربیە

Back to top button