ترەمپ بڕیارێکی تری دەرکرد

خواكوڕك 
لەگەڵ دەست بەکاربونی ترەمپ گۆڕانکاری گەورە لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بەدیکرا،تایبەت بە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا ڕۆژنامە ئەمریکیەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە دۆناڵد ترەمپ لە بڕیارێکی نوێدا ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا زیاد دەکات.
ڕۆژنامەی میلتری تایمز ئەوەی خستۆتە ڕوو ترەمپ بۆ بەهێزترکردنی پێگەی ئەمریکا لەو دوو وڵاتە بڕیاری داوە ژمارەی سەربازەکانی وڵاتاکەی زیاد بکات.
لە سەردەمی ئۆباما ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە سوریا ٥۰۳ سەربازو لە عێراق ٥۲٦۲ سەرباز بوو،بەڵام لە ئێستادا ترەمپ گڵۆپی سەوزی بۆ وەزارەتی بەرگری هەڵکردووە بۆ زیادکردنی ئەو ژمارانە لە وڵاتانی سوریاو عێراق.

س:عربی 21

Back to top button