لە پێشانگایەكی نێودەوڵەتی لە توركیا ئاڵای عێراق بە هەلگەڕاوەیی دادەنرێت
خواكوڕك
دوای ئەوەی پێشنگایەكی نێودەوڵەتی بۆ كەڵوپەڵی ناو ماڵ لە شاری قەیسەری توركیا بەڕێوەچوو, ئاڵای عیراق لەپاڵ ئاڵاكانی دیكەی وڵاتان بە هەڵەوگەڕاوەیی هەڵواسراوە.
سایتی سۆمەرییە نیوز ئەو رووداوەی بە هەڵەیەك وەسفكردووە كە مانای دەستبردنە بۆ سەروەریی خاكی عیراق و لەزاری عەمار حیالی، بازرگانی عیراقی كە بەشداریی لە پێشانگاكە كردووە و وێنە ئاڵا هەڵگەڕاوەكەی عیراقی گرتووە، بڵاویكردووەتەوە كە ئیدارەی پێشانگاكەی لەو هەڵەیە ئاگادار كردووەتەوە.
دوای ئەوەی بازرگانە عێراقیەكە داوا لە دەستەی بەڕێوەبەری پێشنگایەكە دەكەن ئاڵای عێراق چاكبكەنەوە, چاكیان نەكرۆدتەوە (حیالی) گوتویەتی بە هەواڵی تایبەتیی خۆم بەرزكەرەوەیەك و كرێكارێكم هێناوە و ئاڵاكەم چاك كردووەتەوە
شایەنی گوتنە, پێشانگا نێودەوڵەتییەكەی توركیا بەناوی (موبیلیا) بۆ كەلوپەلی ناو ماڵ لە 19ی نیسانەوە كراوەتەوە و تا سبەینێ یەكشەممە 23ی نیسان بەردەوام دەبێت.