عەرەفات كەرەم: پارتی بڵێت خوا حەقە گۆڕان گومانی هەیە

خواكوڕك

لەدواهەمین خولی پەرلەمانی عێراق تا بە ئەمڕۆدەگات ناكۆكی نێوان فراكسیۆنە كوردیەكان بە هۆی كاریگەری ناكۆكیە سیاسیەكانی ناوخۆی هەرێم قولتر بووەتەوە بە جۆرێك تەنانەت دژ بە یەك هەنگاو هەلێنراوە لەو باریەوە سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دەلێت:” بەداخەوە ئەو كێشە سیاسییانەی لە كوردستان روو دەدەن بەتایبەت گۆڕان راستەوخۆ دەیگوازێتەوە پەرلەمانی عێراق”

عەرەفات كەرەم ستونی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە بەغدا دەلێت:” ئەركمان داكۆكیكردنە لە مافە رەواكانی گەلی كوردستان، سەرەتا چووینە بەغدا زۆر بە هەستێكی نیشتمانی چووین، ویستمان لەگەڵ فراكسیۆنەكانی تر داكۆكی لە مافەكانی كورد بكەین، بۆیە پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كە مافی فراكسیۆنی پارتی بوو، بە بزووتنەوەی گۆڕانمان بەخشی تا زیاتر بێنە ناو پرۆسەی سیاسی و یەكهەڵوێست بین لە بەغدا، بەڵام بەداخەوە ئەو كێشە سیاسییانەی لە كوردستان روو دەدەن بەتایبەت گۆڕان راستەوخۆ دەیگوازێتەوە پەرلەمانی عێراق، ئەمە كارێكی هەڵەیە. وای لێهاتووە ئەگەر پارتی بڵێت خوا حەقە، گۆڕان دەڵێت گومانمان هەیە. بەداخەوە بزووتنەوەی گۆڕان پێچەوانەی پارتی بیر دەكاتەوە”

لە بارەی هەلوێستی حكومەت و سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەرامبەر بە كورد كەرەم ستوونی دەلێت:”عەبادی كەسێكی زیرەك و شارەزا و دڵسۆزە بۆ كورد، زۆریش گەشبینم بە عەبادی، ئەو نایەوێ پێوەندی لەگەڵ كوردستان بپچڕێنێ، بەڵام كەسێكی بێ دەسەڵاتە، لە عێراق ئەگەر دەسەڵاتت نەبوو ناتوانی حكومڕانی بكەیت، هۆی سەرەكی لاوازبوونی عەبادی، نووری مالیكییە بۆ ئەوەی بۆ خەڵك و شەقامی شیعەی بسەلمێنێت كە وڵات پێویستی بە مالیكییە، مالیكی لە رێگەی پەرلەمانتارەكانییەوە هۆی سەندنەوەی متمانە لە وەزیری دارایی و وەزیری بەرگریی بوو، ویستی لەو رێگەیەوە حكوومەتی عەبادی بڕووخێت”

Back to top button