ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی: هەركەسێك لەگەڵ ریفراندۆم نەبێت با بژاردەی گەرانەوە بۆ بەغدامان نیشان بدات
خواكوڕك
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێت ” گرنگە خێرا بكرێت لە دیاریكرنی كۆمیتەی ڕیفراندۆم و دیاریكردنی چارەنووسی گەلی كوردستان “.
“شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ” ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی یەكەی حەفتای هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان ڕایگەیاند ” چ عەقڵیەتێك هەیە دڵی خۆش بكات بە گەڕانەوە بۆ بەغدا ، لەكاتێكدا گرنگە هەرێمی كوردستان لەم دۆخەدا بریاری خۆی بدات و چارەنووسی خۆی دیاری بكات ، پرسی ڕیفراندۆم پرسێكی گرنگە و دەبێت خێرا بكرێت لە كاراكردنی كۆمیتەی ڕیفراندۆم ، بۆ ئەوەی دەرئەنجامەكان بگەیەنرێت بە ووڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی “.
“شێخ جەعفەر ” ڕاشیگەیاند ” هەركەسێك لەگەڵ ڕیفراندۆمدا نییە ، دەبێت بژاردەی گەڕانەوەمان بۆ بەغدا نیشان بدات ، گەڕانەوەش بۆ ئەو عەقڵیەتەی بەغدا ، واتە هیچمان بە هیچ نەكرد و ئەگەر ئێستا قۆناغی سەربەخۆی و ڕیفراندۆمی كوردستان نەبێت ، ئەوە كاتی گەڕانەوە بۆ عەقڵیەتی بەغداش نییە “.