یەكێتی كۆشكی تاڵەبانی لەسلێمانی پێشكەشی مالیكی دەكات

خواكوڕك

بەگوێرەی زانیاریەكان لەكاتی سەردانی مالیكی بۆ سلێمانی، یەكێتی كۆشكێكی تاڵەبانی پێشكەش بە مالیكی كردووه‌.

بەگوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی وشە، لەكاتی سەردانی مالیكی بۆ سلێمانی، یەكێتی یەكێك لە كۆشكەكانی تاڵەبانی لە سلێمانی پێشكەشی مالیكی كردووە.

شایانی باسە پێشتر دەنگۆی هۆكاری نەخۆش كەوتنی تاڵەبانی و لێدانی جەڵتەی دەماغ بەهۆكاری توورە بوونێكی زیاد لە پێویستی تاڵەبانی بووە. ئەمەش بۆتە هۆكاری نەخۆش كەوتن و دووركەوتنەوەی لە ساحەی سیاسی. بەگوێرەی سەرچاوەی زانیاریەكانیش ئەو شەوەی تاڵەبانی وای لێهاتووە لە بەغدا، لەناو كۆبوونەوەیەكی تووند دابووە لەگەڵ مالیكی. ئەمە سەرباری ئەوەی كە مالیكی لەژێر رۆشنای پێشناری چەند بەرپرسێكی باڵای یەكێتی مووچە و بووجەی كوردستانی بڕی.

Back to top button