له‌ ئۆپراسیۆنێكدا له‌م شاره‌ی كوردستان 63 تیرۆریستی داعش ده‌ستگیركران

خواكوڕك

له‌ ئۆپڕاسیۆنێكی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی شاری كه‌ركوك توانرا 63 تیرۆریستی داشع ده‌ستگیربكرێت،كه‌ په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆیان هه‌بووه‌ به‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه‌.

پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و ئۆپڕاسیۆنێكیان بۆ سه‌ر چوار كه‌مپی ئاواره‌كان ئه‌نجامدا، له‌ ئاكامدا 63 تیرۆریستی داعش له‌ نێو كه‌مپی ئاواره‌كان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی شاره‌كه‌وه‌ ده‌ستگیر كران، كه‌ هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ركوك سه‌رپه‌رشتی ئۆپراسیۆنه‌كه‌یان ده‌كرد له‌ سنوری كه‌مپه‌كانی  ( له‌یلان1، له‌یلان2، نادراوە و باوا) كه‌ ئاواره‌ی تێدایه‌ توانرا 63 تیرۆریست بگیرێت.
هۆكاری زۆر بوونی ئاواره‌كان له‌ شاری كه‌ركوك، به‌شیكی زۆریشیان كه‌ هی سنوری حه‌ویجه‌ و ناحیه‌یی ره‌شاد و سنوری عه‌ره‌ب نشینه‌كانن، تیرۆریستانی داعش له‌و رێگایه‌وه‌ توانیویانه‌ دزه‌ بكه‌نه‌ نێو ئاواره‌كان و خۆیان جه‌شار بده‌ن، به‌ڵام له‌ ده‌ستی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان رزگاربوونیان مه‌حاڵه‌،چونكه‌ سه‌رجه‌میان ناسراون.

Back to top button