په‌رله‌مانی كوردستان هۆشداریدا و به‌دواداچوون ده‌كات

خواكوڕك

په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر سه‌فه‌ركردنی چه‌ند په‌رله‌مانتارێك بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، روونكردنه‌وه‌ ده‌دات رایده‌گه‌ێنێت”هیچ شاندێكی پەرلەمانی كوردستان لە لایەن پەرلەمانی ئەورۆپاوە داوەتنەكراوە و ئەم سەردانە بە نوێنەرایەتی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام نەدراوە.”

ده‌قی ڕوونكردنەوەكه‌ی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان:-

ئەمڕۆ 27/4/2017 هەواڵەك بڵاوكراوەتەوە كە گوایە ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان كوردستان لە سەر داوای پەرلەمانی ئەورۆپا لە برۆكسل سەردانی بارەگای ئەو پەرلەمانەیان كردووە.
ئێمە لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنین كە هیچ شاندێكی پەرلەمانی كوردستان لە لایەن پەرلەمانی ئەورۆپاوە داوەتنەكراوە و ئەم سەردانە بە نوێنەرایەتی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام نەدراوە و ئەوەی لە چەند میدیایەكیش دەربارەی ئەم سەردانە ئاماژەپێكراوە دوورە لە ڕاستی، بەڵكو ئەو پەرلەمانتارانە بە هەماهەنگی لە نێوان خۆیاندا و بە بێی ئاگاداریكردنی سەرۆكایەتی پەرلەمان و رێكارە یاساییەكانی گەشتكردنی پەرلەمانتاران ئەم سەردانەیان ئەنجامداوە، بۆیە بەدواداچوون دەربارەی ئامانج و مەبەستەكانی ئەم سەردانە دەكرێت .

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان
27/4/2017

Back to top button