بكوژانی مامۆستا هۆشیار ئیسماعیل دادگایی ده‌كرێن
خواكوڕك
به پێی زانیارییه‌كان بڕیاڕ وایه له سه‌ره‌تایی مانگی داهاتوو بكه‌رانی تیرۆركردنی مامۆستا (هۆشیار ئیسماعیل) دادگایی بكرێن، له شاری هه‌ولێر.
پاش ئه‌وه‌ی له شەوی 22/11/2016 (مامۆستا هۆشیار ئیسماعیل) وتارخوێن و پێش نوێژی مزگەوتی عومەر بندیان لە بەردەم ماڵەكەی لە شاری هەولێر كوژرا ، دوای پێنج رۆژ تێپەڕبوون بەسەر كووشتنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا ئاشكرای كرد” كە دوو كەسیان دەستگیركردوە، له سه‌ر رووداوه‌كه پاش لیكۆڵێنه‌وه دانیان به تاوانه‌كه ناوه.
بەپێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك وه‌ری گرتووه له ماڵباتی مامۆستا هۆشیار بڕیارە رۆژی 4/5/2017 رۆژی دادگایی كردنی تۆمەتبارانی تیرۆركردنی (مامۆستا هۆشیار ئیسماعیل) لەدادگای هەولێر بەڕێوەبچێت، له‌و دادگایه سزای یاسایی خۆیان وه‌ربگرن.