بڕیاری ده‌ركردنی په‌كه‌كه درا

خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی دوینێ پینج شه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق كۆبووه‌وه، له كۆبونه‌وه‌كه بڕیاردرا به ده‌ركردنی هه‌ر هێزێكی بیانی له سنوری شنگال و ده‌ووروبه‌ری، کە ببێتە ھۆی نانەوەی کێشە و مەترسی بۆ سەر وڵاتانی دەوروبەر، پەرلەمانتارێکی پارتی‌یش باس له‌وه‌ده‌كات”كه پەرلەمانی عێراق داوای قەرەبوکردنەوەی زیان لێکەوتوانی ڕووداوەکەی بوردومانی تورکیا لە شنگال دەکات، كه به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه ئه‌و سنوره بۆردوومانكرا.
(خۆشەوی خەلیل)، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاندوه”له كۆبونه‌وه‌مان له‌په‌رله‌مانی عێراق دوو به‌یاننامه ئاماده‌كرابوو له لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، تێیدا بۆردومانكردنی سه‌رنگه‌ری پێشمه‌رگه له لایه‌ن فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا شه‌رمه‌زار و مه‌حكوم كرا، رایگه‌یندرا” كه نابێت جارێكی تر رووداوی وه‌ها دووباره ببێته‌وه، خه‌ڵكی سڤیل و پێشمه‌رگه بكرێنه قوربانی،و ئامانجی فرۆكه بن، هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه بڕیاردرا كه باڵوێزی توركیا بانگبكرێت و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكریت له‌سه‌ر رووداوه‌كه.
په‌رله‌منتاره‌كه‌ی پارتی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: په‌رله‌مان بڕیاری دا به قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هید و برینداره‌كان،هه‌روه‌ها بڕیاری ئه‌وه‌شدرا هه‌ر هێزێكی بیانی له سنوره‌كه بونی هه‌بێ پێویسته ده‌ست به‌جێ ئه‌و سنوره چۆڵبكات، نه‌بیته هۆكاری مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌ریمی كوردستان و عێراق، و ووڵاتانی دراوسێش.