100 هه‌زار مووچه خۆڕی دووباره و چه‌ند باره ئاشكرا بوون له كوردستان
خواكوڕك
زیاتر له 100 هه‌زار مووچه خۆری دووباره له هه‌ریمی كوردستان ناوی خۆیان له سیسته‌می بایۆمه‌تری تۆماركردۆته‌وه، به‌مه‌ش زیاتر له 10% مووچه خۆران ناویان دووباره و چه‌ند باره‌ن، مووچه‌كانیان ده‌بردرێت.
(هیوا ئەفەندی) سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیاو زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندوه” نزیكه‌ی 100 هه‌زار مووچه‌خۆری دووباره و زیاده تۆماركراون و پێده‌چێت له دوای مانگی ئابی داهاتوو، پێدانی مووچه به تۆماری بایۆمه‌تری ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وكاتیش ئه‌م مووچه خۆرانه مووچه‌كه‌یان ده‌بردرێت كه ناویان دووباره و چه‌ند باره‌یه له سیسته‌مه‌كه و مووچه‌ی زیاده وه‌رده‌گرن.
هه‌ر بەپێی ئاماری فەرمانگەی تەکنەلۆژیاو زانیاری له هه‌رێمی كوردستان” تا ئه‌م ساته 893 هەزار مووچەخۆر لە کەرتی مەدەنی و 243 هەزار کەسیش لە کەرتی سەربازی و هێزە ئەمنیەکان ناوی خۆیان له سیسته‌می بایۆمه‌تری تۆماركردووه، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له 10% ناوی دووباره و چه‌ندباره‌ن، بۆیه له كاتی مووچه دان به‌م سیسته‌مه‌ی تازه مووچه‌ی ئه‌وانه ده‌بڕدرێت كه مووچه‌ی چه‌ند باره وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش ده‌بیته هۆكاری بار سووكی بۆ حكومه‌ت و ئه‌و كه‌سانه‌ش ئاشكرا ده‌بن كه چه‌ند مووچه‌یان هه‌یه له حكومه‌ت، مووچه‌كه‌یان پێنادرێ.