ترامپ سه‌ردانی عێراق ده‌كات
خواكوڕك
وا بڕیاره له مانگی داهاتوودا سه‌رۆكی وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ردانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات، له سهردانهكهیشیدا سه‌ردانی عێراق بكات، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وه یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) یەكێك لەكەسە نزیكەكانی (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندوە” له مانگی داهاتوو (دۆناڵد ترامپ) ی سەرۆكی وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریكا گەشتێك بۆ ژمارەیەك ووڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دەدات، پێشبینی ده‌كرێت عێراقیش لەنێو ئەو ووڵاتانە بێت كە سەردانی بكات، چه‌ندین دیدار و كۆبونه‌وه‌ی گرنگ ئه‌نجامبدات له میانه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا.
به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌تینه‌ی نێوان ئه‌مریكا و عێراق كه درووست بووه له پاش روخانی رژێمی سه‌دام له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، بوونی زیاتر له 1000 سه‌ربازی ئه‌مریكی له خاكی عێراق و چه‌ندین گرێبه‌ستی ئابوری، پێشبینی ده‌كرێت سه‌ردانی عێراق له نێو سه‌ردانه‌كه‌ی ترامپ دانرابێت.