دواین زانیاری لەبارەی سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ توركیا

خواكوڕك
ئەمرۆ 28ی4ی 2017 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی توركیای كرد بۆ بەشداری كردن لە لووتكەی ئیستانبۆڵی ئەنجوومەنی ئەتڵەنتیك و هەر لەسەردانەكەشی دا وابریارە كاتژمێر چوار لەگەڵ سەرۆككۆماری توركیا كۆببێتەوە”.
ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی لەبارەی سەردانەكە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان دا رایگەیاندووە وابریارە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان لەگەڵ سەرۆككۆماری توركیا كۆببتەوە، كۆبونەوەكەش كاتژمێر 4 دەبێت،
لە دووەم رۆژی لووتكهکەدا سهركۆماری توركیا لە كاتی هاتنی بۆ ئهو هۆتێلهی لووتكهكهی تێدا بهڕێوهدهچوو، سڵاوی له ههریهك له نێچیرڤان بارزانی سهرۆك وەزیرانی ههرێمی كوردستان و جۆن باس باڵیۆزی ئهمریكا له ئهنقهره و قادر تۆپباش سهرۆكی شارهوانی ئیستانبوڵ كرد”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، تەوەری كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆگان بریتی دەبێت لە بۆردوومانی فرۆكەكانی توركیا بۆ سەر چیای شنگال و پرسی پەیوەندیە ئابووریەكانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە، بەگڕخستنەوەی پرۆسەی ئاشتی و رزگار كردنی پەرلەمانتارانی هەدەپە لە زیندان”.