نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەی بە هاتنی چەند پەرلەمانتارێك بۆ ئەوروپا روونكردنەوە دەدات
خواكوڕك
لە رونكردنەوەیەكدا نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتی ئەوروپا رایدەگەێنێت، لە دوای بەدواداچوونی پێویست، زانرا کە ئەو شاندە لە لایەن پەرلەمانی ئەوروپاوە بانگهێشت نەکراوە بەڵکو نوێنەرایەتی (هەدەپە) لە برۆکسل ئەو شاندەی داوەتکردووە بۆ سیمینارێکی تایبەت بە کوردانی فەیلی. ئەم سیمینارەش هەروەک زۆربەی هەرەزۆری ئەو بۆنەو کۆبوونەوانەی کە پەکەکە و ڕێکخراوە گرێدراوەکانی ڕێکیدەخەن، لە چوارچێوەیەکی بچووکدایە و تەنها فراکسیۆنی چەپە توندڕەوەکان کە فراکسیۆنێکی بچوکی پەرلەمانی ئەوروپایە پشتگیریان دەکات و لە زۆربەی ئەو کۆبوونەوانەی کە ڕێکیدەخەن ژمارەی ئامادەبوانی ئەوروپی و پەرلەمانتاران لە پەنجەی یەک دەست تێپەڕ ناکا. ئەم جارەش بە هەمان شێوە”.
هەر لە روونكردنەوەكەدا كە كۆپیەكی بۆ خواكوڕك نێردراوە هاتووە،نوێنەاریەتی هەدەپە لە برۆکسل (فایەق دورو) ئەم کۆبوونەوانەی بۆ ئەو شاندە ڕێکخستووە. هەروەک لە وێنەی کۆبوونەوکان دەرکەوت، دورو لە کۆبوونەوەکان ئامادەیە. هەروەها لەرونكردنەوەكەشدا هاتووە، ئەم شاندەی بەناو پەرلەمانی کوردستان هیچ کەسایەتییەکی ناودار و خاوەن کاریگەریی ئەوروپیان نەدیتووە. پەرلەمانی ئەوروپا چواردە جێگری سەرۆک پەرلەمانی هەیە و ئەو کۆبوونەوانەی کە ئەنجامیشیانداوە زۆر گەورەکراون بە مەبەستی چەواشەکردنی ڕای گشتی هەرێمی کوردستان.
دەقی روونكردنەوەكە:
ڕوونکردنەوەی نوێنەرایەتی سەبارەت بە هاتنی شاندێک بە ناوی پەرلەمانی کوردستانەوە
سەبارەت بەو شاندەی کە بە ناوی پەرلەمانی کوردستانەوە سەردانی پەرلەمانی ئەوروپا و چەند شوێنێکی دیکەیان کردووە، بە پێویستمان زانی ئەم ڕوونکردنەوەیەی خوارەوە ئاڕاستەی بەڕێزتان بکەین.
یەکەم/ لە دوای بەدواداچوونی پێویست، زانرا کە ئەو شاندە لە لایەن پەرلەمانی ئەوروپاوە بانگهێشت نەکراوە بەڵکو نوێنەرایەتی (هەدەپە) لە برۆکسل ئەو شاندەی داوەتکردووە بۆ سیمینارێکی تایبەت بە کوردانی فەیلی. ئەم سیمینارەش هەروەک زۆربەی هەرەزۆری ئەو بۆنەو کۆبوونەوانەی کە پەکەکە و ڕێکخراوە گرێدراوەکانی ڕێکیدەخەن، لە چوارچێوەیەکی بچووکدایە و تەنها فراکسیۆنی چەپە توندڕەوەکان کە فراکسیۆنێکی بچوکی پەرلەمانی ئەوروپایە پشتگیریان دەکات و لە زۆربەی ئەو کۆبوونەوانەی کە ڕێکیدەخەن ژمارەی ئامادەبوانی ئەوروپی و پەرلەمانتاران لە پەنجەی یەک دەست تێپەڕ ناکا. ئەم جارەش بە هەمان شێوە.
دووەم/ نوێنەاریەتی هەدەپە لە برۆکسل (فایەق دورو) ئەم کۆبوونەوانەی بۆ ئەو شاندە ڕێکخستووە. هەروەک لە وێنەی کۆبوونەوکان دەرکەوت، دورو لە کۆبوونەوەکان ئامادەیە.
سێیەم/ ئەم شاندەی بەناو پەرلەمانی کوردستان هیچ کەسایەتییەکی ناودار و خاوەن کاریگەریی ئەوروپیان نەدیتووە. پەرلەمانی ئەوروپا چواردە جێگری سەرۆک پەرلەمانی هەیە و ئەو کۆبوونەوانەی کە ئەنجامیشیانداوە زۆر گەورەکراون بە مەبەستی چەواشەکردنی ڕای گشتی هەرێمی کوردستان.
چوارەم/ بە هەڵسەنگاندنی ئێمە نوێنەرایەتی هەدەپە ئەم کارەی کردووە بۆ ئەوەی لە بەرامبەردا ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان بە ناوی هەموو پەرلەمانی کوردستانەوە داوای ئازادکردنی پەرلەمانتارە بەندکراوەکانی هەدەپە بکەن کە ئەمەش دیسان چەواشەکارییە.
پێنجەم/ وا بڕیارە ئەم شاندە لە ڕێکەوتی 2/5/2017 سەردانی پەرلەمانی هەرێمی فلاندەرز-ی بەلجیکاش بکات. دوای بەدواداچوون زانیمان کە ئەرکی ڕێکخستنی ئەو سەردانە لە لایەن (دەروێش فەرحۆ) سەرۆکی (ئەنستیتۆی کورد لە برۆکسل) بووە کە نزیک و گرێدراوی پەکەکەیە.
شەشەم/ ڕێکخستنی ئەم سەردانە بە بێ ئاگاداری نوێنەرایەتییەکەمان بووە و بە نەهێنیش لە لایەن ڕێکخراوە گرێدراوەکانی پەکەکە کاری بۆ کراوە.
حەوتەم/ نوێنەرایەتییەکەمان هەڵدەستێ بە پەیوەندیکردن بە تەواوی ئەو کەسانەی کە ئەو شاندە لەگيڵیان دانیشتوون بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی پێویست و ڕاستکردنەوەی ئەو خاڵانای کە ئەو شاندەی بە ناو پەرلەمانی کوردستان بە ئامانجی چەواشەکاری پێیان دابوون.
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمە لە یەکێتی ئەوروپا