گروپی موزایەدە و هەرزەی سیاسی

کارزان سەباح هەورامی
 
کۆمەلێک سەرکردە و پەرلەمانتاری هەر چوار حزبی کوردستان، (یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی باڵی سلێمانی)، وەک ئامرازی موزایەدەی سیاسی بەردەوام کاریان لەسەر هەستی خەڵک کردووە، دواجار ئەوانیش بوون بونە هۆکاری داخستنی دەرگای پەرلەمان، ئەم گروپە کاتی خۆی کە “نووری مالیکی”، سەرۆکی حزبی دەعوە، قوتی خەڵکی کوردستانیان بڕی، یەک قسەشیان لەدەمەوە دەرنەهات یەک هەڵوێستیان نەبوو، تەنانەت لەجیاتی پشتیوانی خەڵکی کوردستان، هاتن بوونە بەشێک لە ئەجێندای سیاسی نووری مالیکی، ئەم رگوپە نەیان توانی فشار لەسەر بەغدا بکەن مووچەی پێشمەرگە بدات، ئەم گروپە لەکاتی هێرشی داعش بۆ کۆبانێ لەجیاتی پشتیوانی بوونە بەشێک لە ئەجیندای پەکەکە و تانە دان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە دواجار بە پشتیوانی بارزانی هێز نێردرا بۆ کۆبانێ، ئەوانیش لەپەرلەمانەوە چەپڵەیان لێدا، ئەم گروپە لە ڕفاندن و کوشتنی خەڵک و چالاکوانان ئازایانە خۆیان دەکەنە پاڵەوان و بەیاننامەی حزبی بڵاو دەکەنەوە و بە ویستی سیاسی خۆیان ئاراستەی پرسەکان دەگۆڕن، لەو سنوورەش کە بەدل و ویستی خۆیان بێت پێشێلکارییەکان دەکەنە پشت گوێوە، گروپی موزایەدە وەک سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی باسی دەکات (هەرزەی سیاسی)، لەلایەن باڵە جیاوازەکانی حزبەکانەوە بەکاردەهێنرێن بۆ دەسکەوتی حزبی لەوەش بچوکترە باڵباڵێنی حزبەکان، بۆیە جگە لە قسە کرداریان نییە.
 
ئەم گروپە، جیالەوەی نەیانتوانیووە پشتیواین لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکەن، بگرە بوونەتە بەشێک لە ئەجیندای دەرەکی و پشتیوانیان لە حەشدی شەعبی کردووە و دەنگیان بەبودجەی حەشد داوە، لەدواین هەڵوێستی خۆیان گوایە پشتیوانی لە پەرلەمانتارانی (هەدەپە)دکەن لەپەرلەمان ئەوروپا داوایەکیان پێشکەش کردووە، کەچی لە کوردستان بێ دەنگن بەرانبەر بە ناونووسنیی گەنجان بۆ حەشدی شەعبی نەشیان توانی لەو پەرلەمانەوە داواکاری بۆ پێشمەرگە بگەیەنن، بێ دەنگن بەرانبەر پێشێلکارییەکانی بەغدا بەرانبەر بە هێزی پێشمەرگە، لەکاتێکدا ئەوان داوای ئازادی بۆ پەرلەمانتاران دەکەن بێ دەنگن بەرانبەر بە سیاسەتی پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان کە بارەگای سەرجەم حزبەکانی داخستووە لەشەنگال بوەتە هۆکاری تێکدانی دۆخی ئەمنی ناوچەکە، گروپی موزایەدە نەک نەیان توانی ببنە پشتیوانی بۆ پەرلەمانتارانی هەدەپە بەڵکو حزبەکانیان پشتویانی سیاسەتێکیان کردووە کە دواجار پەکەکە لێی بەرپرسە و بەهۆیەوە سەدان شار و گوندی و لادێ لە باکووری کوردستان چۆڵکران، ئاخر دەبوو گروپی موزایەدە چەندە، لە سیاسەتی تورکیایان بپرسیایە ئەوەندەش لە سیاسەتی پەکەکەیان بپرسیاریە کە چۆن بوونە هۆکاری پەرتەوازەبوونی پەرلەمانتارانی هەیەدە و ناردنیانیان بۆ زیندان.
 
ئەم گروپە، هەندێکجار گومان لە کارەکانیان دەکرێت، لەگەل هەر رێککەوتنێکی ئاشتەواییی لەناو گەلی کوردستان ئاراستەیەک وەردەگرن کە دواجار بەزیان دەشکێتەوە، ئەگەرنا بۆچی ئەم گروپە نەهاتن گوشار لەسەر حزبەکان دروست بکەن تا پەلەبکەن لە پرسی ریفراندۆم بۆ نەیان توانی وا لە حزبەکان بکەن کۆببنەوە ئەگەر ئەمان لە کوردستان ئەوەیان پێ نەکرێت ئیتر چۆن دەتوانن بەرگری لە هەدەپە بکەن؟ بۆچی نەبوونە کارتی گوشار بۆ چاککردنی مووچەی فەرمانبەران؟ ئەم کوردستانە هیچ گرفتێکی نییە لەوە بگەرێتەوە ئەمان موزایەدەی حزبی بکەن؟، ئەی بڕیار وانەبوو ئەمانە ببنەوە داکۆکی کەری قوتی خەڵک ئەی بۆچی چەند ساڵە گوزەرانی خەڵک بەم شێوە ماوەتەوە؟ ئەگەر پەرلەمانتارەکانی یەکێتی و یەکگرتوو، موزایەدەی ئەوە دەکەن دەنگیان بەرزکردوەتەوە بۆ ئازادی کردنی پەرلەمانتارانی هەدەپە و یەکگرتنی گەلی کوردستان، بۆ هەوڵیان نەدا لەناو حزبەکانی خۆیان یەکگرتن بکەن؟ ئێ خۆ گرفتی هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی دووشەق بوونی ئەو دوو حزبە هێندەی گرتنی پەرلەمانتارانی هەپەدە زیانی لە پرۆسەی دیموکراتی لە کوردستان داوە.
Back to top button