یەكێتی بۆ جارێكی تریش گوتەبێژی دیاری كرد

خواكوڕك 

بەگوێرەی زانیاریەكان یەكێتی نیشتمانی كوردستان گوتەبێژی فەرمی خۆی دیاری كردوو وابریارە رۆژەی شەممە گوتەبێژی فەرمی یەكێتی دەست بەكارەكانی خۆی دەكات”.

هەربەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بریاری داوە گوتەبێژی فەرمی خۆی دیاری بكات، و هەر بەگوێرەی زانیاریەكان قادر حەمەجان بۆتە گوتەبێژی فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و وابریارە لە رۆژی شەممەوە دەست بەكارەكانی خۆی بكات”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاند یەكێتی قادر حەمەجانی كردۆتە گوتەبێژی فەرمی خۆی و لە رۆژی شەممە  دەست بەكارەكانی دەكات، لەمەوبەدوا یەكێتی رای فەرمی خۆی لەزاری گوتەبێژەوە رادەگەێنێت، ئەوەشی پێچەوانەی ئەو لێدوان بدات رووبەروی لێژنەی سزا و پاداشت دەكرێتەوە”.

پێشتر میدیاكانی یەكێتی ئەوەیان ئاشكرا كردبوو، كە سبەی كاتژمێر 11ی پێشنیوەرۆ سەركردایەتی ئەو حزبە كۆدەبنەوە لەسەر پرسی ریفراندۆم و كارا كردنەوەی پەرلەمانی كوردستان”.

قادر حەمەجان

 

Back to top button