راگەیاندراوێك لەبارەی كۆبوونەوەی سەرۆكوەزیرانی كوردستان و سەرۆككۆماری توركیا
خواكوڕك
ماڵپەری فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاندراوێك لەبارەی كۆبوونەوەی ( نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆگان) بڵاو كردەوە، لەراگەیاندراوەكەدا هاتووە،سەرەتا ئه‌ردۆگان پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی بۆ شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه دەربڕیوە كه “بەهۆی بۆردوومانکردنی باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا له چیای شه‌نگال گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون”، ئاماده‌یی وڵاته‌كەیشی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی ئه‌و رووداوه نیشانداوە.
وەك لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئەردۆگان دووپاتیكردووەتە‌وه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و بۆردوومانه‌دا مه‌به‌ست بۆردوومانكردنی باره‌گاكانی پێشمه‌رگه نه‌بووه و، بۆردوومانه‌كه به‌هه‌ڵه ئه‌نجامدراوه، نیگه‌رانیی خۆیشی به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوه ده‌ربڕیوە، جه‌ختی له‌وه‌ش كردووەتەوە، بوونی باره‌گاكانی په‌كه‌كه له چیای شه‌نگال قبووڵ ناكرێت و به‌پێویستی زانیوە به هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك باره‌گاكانی په‌كه‌كه له‌وێ چۆڵبكرێن، له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا له هه‌موو بواره‌كاندا و تۆكمه‌كردنی زیاتریان كردووە و جه‌ختی له‌وه كردووەتەوە، كه توركیا بایه‌خێکی گه‌وره به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و ئارامییه‌كه‌یشی به‌رز ده‌نرخێنێت، لە کۆبوونەوەکەدا ئەردۆگان پووخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ و رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له پێشوازیكردن و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر خستووەتەڕوو و به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوە. هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ته‌واوی عێراقی به رێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ دووپات كردووەتەوە.
وەك لەراگەیاندراوەكە دا هاتوو سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانیی خۆی به‌رامبه‌ر رووداوه‌كانی شنگال نیشانداوە و دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره رووداوانه‌ی دووپاتكردووەتەوە، بۆ ئه‌مه‌ش هیوای خواستووە په‌كه‌كه ئه‌و ناوچه‌یه چۆڵ بكات، سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانیش ئاماده‌ییی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا له هه‌موو بواره‌كاندا نیشانداوە، ده‌رباره‌ی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش جه‌ختی له پێویستیی ئه‌نجامدانی دیالۆگێكی جددی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كردووەتەوە.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كردووە له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی مووسڵه‌وه هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاریی سوپای عێراقی كردووه كه ئه‌نجامێكی باشی هه‌بووه له بنه‌بڕكردنی تیرۆ له ناوچه‌كه‌دا، گفتوگۆكردنی ڕه‌وشی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌و گۆڕانكارییانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا دێنه ئاراوه، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بووە.