وشیار عەبدوڵا دوو داوای لەسەرە ناچێتە بەردەم دادگا

خواكوڕك
دوای ئەوەی دوو جار بە پشت بە ستن بە دوو كەیسی جیا دادگا هۆشیار عەبدوڵائەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی ئاگاداركردۆتەوە كە لەبەردەم دادگا ئامادەبێت بۆ یەكڵاكردنەوەی ئەو سكاڵایانەی لەسەری تۆماركراون بەڵام ئەو ئەندام پەرلەمانە ئامادە نیە لەبەردەم دادگا ئامادەبێت, لە كاتێكدا یەكێك لە كەیسەكان هی بەر لە بوون بە ئەندام پەرلەمانییە.

خواكوڕك چەند بەڵگەنامەیەكی دەستكەوتوون كە یەكێكیان نووسراوێكی دادگای كەتنی سلێمانی/چوارە, ئاراستەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كراوە بە ناونیشانی “ئاگەداركردنەوە”، تێیدا هاتووە، ئاماژە بە نووسراومان ژمارە 1922/ج/2012 لە 29 ئادار/مارسی 2015 دووپات لەسەر ناوەڕۆكی نووسراومان و ڕاگەیەندنی ئەنجامەكە دەكەینەوە بەر لە ڕێكەوتی هەشتی كانوونی دووەم/یەنایەری 2017 و واژووی جەمال سەدرەدین دادوەر لە دادگای كەتنی سلێمانی/چواری لەسەرە.

هەروەها لە نووسراوێكی تر كە بە هەمان شێوە “ئاگەداركردنەوەیە” بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕێگەی نووسینگەی سلێمانیی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە ڕەوانە كراوە بە ژمارە 1922/ج/2012 و ڕێككەوتی حەوتی كانوونی یەكەم/دیسێمبەری 2014ی لەسەرە، تێیدا هاتووە، داواكاری و پێویستییەكانی سكاڵای ژمارە (1922/ج/2012) پێویستی بە ئاگەداركردنەوەی “وشیار عەبدوڵا فەتاح”ـە بە ناونیشانی تۆمەتبار لەم سكاڵایەی سەرەوە.

بەگوێرەی حوكمی مادەی نۆی یاسای ڕۆژنامەوانی ژمارە 35ی ساڵی 2007ی هەرێمی كوردستانی عێراق، لەسەر بنەمای سكاڵای (عەبدولەتیف محەمەد جەمال) پێویستە لە ڕێكەوتی دووی ئادار/مارسی 2015 لە بەردەم دادگا‌مان ئامادە بێ. لە نووسراوەكەدا هاتووە.
هەروەها ئاماژەی داوە، سكاڵاكە پێوەستە بە ڕووداوێك كە لە 19ی تەمووز/یۆلیۆی 2011 رووی داوە، بەر لەوەی تۆمەتبار ببێت بە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆیە لە “پارێزبەندی سوودمەند نابێ”، بەگوێرەی مادەی 62 دەستووری كۆماری عێراق. ئەم نووسراوەیش واژووی جەمال سەدرەدین عەلی دادوەری دادگای كەتنی سلێمانی/چواری لەسەرە.
هەروەها( خواكوڕك) لە سەرچاوەیەكی ئاگادار لەو كەیسەی نێو شەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زانیویەتی كە ئارام محەمەد جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كە لە بزووتنەوەی گۆڕانە رێگری لە جێبەجێكردنی داواكەی دادگای سلێمانی و ئامادەبوونی هۆشیار عەبدوڵا دەكات.

Back to top button