بێگەرد تاڵەبانی: ئەو نامەیەی ئاراستەی پەرلەمانی ئەوروپا كراوە رای فراكسیۆنی یەكێتی نیە

خواكوڕك 

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان، روونكردنەوەیەك لەسەر چونی ئەو ئەندام پەرلەمانتارانە دەدات بۆ پەرلەمانی ئەوروپا و دەلێت چوونی ئەو چوار ئەندام پەرلەمانتارە هیچ پەیوەندی بە فراكسیۆنی یەكێتی نیە، تەعبیر لە رای فراكسیۆنی یەكێتی ناكات”.

بێگەرد تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان بە میدیای فەرمی حزبەكەی راگەیاندووە، كە ئەو ئەندام پەرلەمانتارانەی سەردانی پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپایان كردووە، نامەیەكیان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی ئەوروپا كردووە، هەڵوێستی فراكسیۆنی یەكێتی نیە و تەنها راو بۆچوونی ئەو پەرلەمانتارانەیە”.

بێگەرد تاڵەبانی دەشلێت، ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی كە بەشداری ئاراستە كردنی ئەو نامەیەی كردووە، تەنها و تەنها هەڵوێستی خۆیەتی وەك پەرلەمانتار نەك رای فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان”.

 

 

Back to top button