شاخه‌وان عبدالله: باس له مه‌ترسیه‌كی زۆر گه‌وره ده‌كات له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه له گۆڕیان نا
خواكوڕك
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا ده‌كات، كه ئه‌ویش گرانی و قه‌یرانی نه‌بوونی خواردن و خۆراكه له بازاڕه‌كانی هه‌ریمی كوردستان به‌هۆی په‌رله‌مانتارێكی تری كورد.
له نووسینێكدا په‌رله‌منتاری پارتی له په‌رله‌مانی عێراق (شاخه‌وان عبدالله) له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له واڵی خۆی ده‌نوسێت” زۆر به‌داخه‌وه لە کاتێکدا کە رۆژی ۲٠۱۷/٤/۲۵ خەریکی داڕشتنی ڕاپۆرتێک بوین بۆ شەرمەزارکردن و ئیدانەکردنی هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان ، پەرلەمانتارێکی کورد بۆ رۆژی دواتر چوبوو لەگەڵ فراکسێونەکانی هاوپەیمانی نیشتیمانی (شیعەکان) پڕگەیەکی زیاد کردبوو کە سزای خەڵکی کوردستان بدات ، ئەویش بە ڕاگرتنی کاڵاو کەلوپەلی تورکی بو بۆ هەرێمی کوردستان ، لە کاتێکدا زۆربەی کاڵاو خۆراکی هەرێم لە تورکیاوە دێت ، بەوەش گرانییەکی تەواو و قەیرانێکی تر دەکەوتە سەرشانی هاوڵاتیانی هەرێم ،
بەڵام ئەو هەوڵەی ئەو پەرلەمانتارەو ئەو فراکسێۆنەشمان لە گۆڕ نا ، دوای فشار ناوی پەرلەمانتارەکەم وەرگرت کە ماڵ و مندالی خۆی لە ئەوروپایە بۆیە گوێی بە گرانی و قەیرانی هەرێم نییە.