جۆن دۆریان: داعش هیچی به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه یا خۆڕاده‌ستكردنه‌وه یا كووشتنیان
خواكوڕك
گوتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش له‌سه‌ر بوون و مانه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له موسڵ و پێگه‌یان رایگه‌یاند:هێزە ئەمنیەكانی عێراق لە پرۆسەی كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی شاری مووسڵدا گەیشتوونەتە قۆناخێكی هەستیار و داعش كونجێكی بچووكی لای راستی شارەكەی بەدەستەوە ماوە، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا سه‌ركه‌وتنی یه‌كداره‌كی راده‌گه‌ێنرێت.
(جۆن دۆریان ) گوتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاندوه”چەكدارانی داعش تەنها لە ناوچەیەكی بچوك لە بەرەی راستی شارەكە ماون و لەو ناوچەیەش كە دوایین پێگەیانە بەرگرییەكی سەخت دەكەن، چونكه قسه له‌سه‌ر مان و نه‌مانیانه، به‌ڵام كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئێمه هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیه له شاره‌كه، چونكه داشع وه‌كو قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاریان ده‌هێنێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش زیاتر رێگره له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی ته‌واووی موسڵ.
دۆریان باسی له‌وه‌شكردوه” كه چەكدارانی داعش هیچ بژاردەیەكیان جگە لە خۆرادەستكردن یاخود كوژران لەبەردەم نەماوە، بۆیه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا داعش لێره كۆتایی پێ دێت.